ئەفراح ژنێکی خاوەن ئیرادەو بەهێز، کە سەرەڕای ئاستەنگیەکان کۆڵی نەداوە و هیوای هەیە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر و مافەکانی خۆی و ئەوانیتر.
ئەفراح ئیبراهیم لەدایکبووی 1979هەر لەتەمەنی 9مانگییەوە هەردوو قاچی لەدەست داوەو کەچی هیوایەکی زۆری بەژیان هەیە و توانیویەتی بەدەستە ڕەنگینەکانی لەڕێگای ئەو تابلۆیانەی کێشاوییەتی گوزارشت لە زۆربابەت بکات لەوانە: “توندوتیژی دژی ژنان و ئازاری خاوەن پێداویستی تایبەت و جوانی ژن لە جلوبەرگی کلتوری نەتەوەی و لەگەڵ سروشت و خۆشەویستی”
ئەفراح باسی ئەزموونی ژیانی بۆ
ماڵپەڕی تەوار دەکات و ئەڵێ : لەبەر کەمئەندامی نەمتوانی لەخوێندن بەردەوام بم،بۆیە لە تەمەنی 10ساڵانەوە دەستم بەهونەری وێنەکێشان کردووەو لەساڵی2000لەباخچەی ساوایان دامەزراوم و هەر لەوێ قۆناغەکانی ناوەندی دواناوەندیم تێدەپەڕاندووەو لەپەیمانگای هونەرەجوانەکان وەردەگیرام وەکو خۆی وتی لە تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن بەیەکەمی پەیمانگاکە
دەرچووم لەسەر ئاستی هەموو خويندكارەكانی ئەوێ پلەی یەکەمم بەدەستهێنا بەڵام بەهۆی ئەوەی
کەمئەندام بووم وەرنەگیرام چوونکە یەکێک لە مەرجەکانی پەیمانگا دەبێ فێرخواز کەمئەندام نەبێ،
بەڵام من کۆڵم نەداو بەردەوام بووم دوای ئەوە
هەستام بەئەنجامدانی
وانەیەکی هونەری بۆمناڵانی باخچە بەشێوەیەک مناڵەکانم ڕاهێنا کە بتوانن لەپێش چاوی چەندین مامۆستای هونەری و سەرپەرشتیاری هونەری
کاری دەستی بکەن
بەداخەوە سەرپەرشتیارەکان گوتیان ناتوانین ئەم وانەیە بدەینەتۆ چونکە تۆ بڕوانامەی مامۆستایت نیە بەناچاری وانەکەم دایە دەستی مامۆستایەکی تر
بەڵام من زیاترو زیاتر کارو لە چالاکیەکانم بەردەوام بووم و
لەچەندین پێشانگا و چالاکی قوتابخانەو بەخچەکان بەشداربووم و هەروەها تائێستا
سێ پێشانگای تایبەت بەخۆم و بەژداری چل پێشانگای هاوبەشم کردووە و چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانیشم وەرگرتوە
“سەبارەت بەوەی هاندەری سەرەکیت کێ بووە “
ئەفراح وتی :کەسوکارەکەم و ئەوانەی دەوروبەرم ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە فەراهەمکردنی جەوێکی هونەری
وتیشی پێویستە ئەوانەی وەکو منن ڕەشبین نەبن و بەڵکو بچنە ناوکۆمەڵگا و تێکەڵاویان ببن لەڕێگەی ئەو حەزوو خولیایانەی لەناخیاندا هەیە پەرەی پێبدەن
ئەفراح زیاتر دواو وتی : هەموو ناخۆشییەکانم لەتابلۆکاندا پێناسەکرد و لەکۆتایدا توانیم بەسەر ناخۆشیەکان زاڵبم و
ئێستا خوێندکاری پەیمانگام قۆناغی چوار بەشی کۆمپیوتەر
“ئایا هاتووچۆکردن نەبوەتەگرفت لەپێش کارەکانت “
ئەفراح ووتی:نەخێر من لە2004وە سەیارە لێدەخوڕم و خاوەنی مۆڵەتی تایبەتیم
لەکۆتایدا بەچەند وشەیەک پێناسەیەکی ئەم تابلۆیە بکەی
ئەوە هیوایەکە لەدڵی هەمووخاوەن پیداویستییەکی تایبەتە کەرۆژێک بێت ئاوا لەسەر پێکانی خۆی بەوەستی چیتر پیویستی بەو عارەبانەیە نەبیت.
هاوژین شکور/کەلار
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای