مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەکچێک کردبوو.
دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لەکچێک کردبوو، ھەروەھا بڕی ھەشت ھەزار دۆلار (٨٠ وەرەقە)و بڕێک ئاڵتونی لەکچەکە سەندبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە، ھەروەھا دانی بەوەدا ناوە کە لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیی تایبەتیدا، پارەو ئاڵتونی لەچەند کچێکی تر سەندوە .
ئامادەکردنی تریفە
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای