گهلاوێژ عەدنان، تەمەن 50ساڵ دانشتوی قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە
گەلاوێژ لە ماڵپەڕی تەوارەوە باسی ئەزموونی 35ساڵەی خۆی دەکات و ووتی:
ساڵی 1989دەستی کردووە کاری بەرگدووری سەرەتای کارکردنی لە شاری کفری بووە وەکو خۆی وتی نشتەجێی ئەوشارەبووە
ئەو وتی سەرەتای کارکردنم لەماڵەوە بووەو ژنان سەردانیان کردووم و بەهۆی زۆری حەزو خولیام بۆ کارەکەم
دوکانێکم داناوە ئەتوانم بڵێم یەکەم کەس بووم ئەو هەنگاوەم نابێ وەکو بەرگدورێکی ئەو سەردەمەو لەوشارە دووکانێک بکەمەوە.
گەلاوێژ لەدرێژەی قسەکانیدا وتی :
یەکەم ژن بووم لە ساڵی 1993 خولێکی دوورمانم بۆ ژنان کردەوە
وتیشی لەهەمان ساڵ خولی دوورمانم بێ بەرامبەر بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کردۆتەوە”
ئەو بەردەوام بوو لەقسەکردن و ووتی بەهۆی ژیانی هاوسەری و بوونە دایک ماوەیەکی کاتی دابڕام بەڵام لەماڵەوە بەردەوام بووم لەسەر پیشەکەم و نەمتوانی لەدووکان بەردەوام بم بەهۆی گواستەوەی ماڵ لە کفریەوە بۆ کەلار.
گەلاوێژ وتی قەزای کەلار دیسان لەماڵەوە دەستم بەبەرگدووری کرد خولی فێربوونیشم هەر لەماڵدا کردۆتەوە ئەوەندە حەزوو خولیام بۆ پیشەکەم هەبوو جارێکی تر دووکانی بەرگدووریم کردەوەو
لەساڵی 2008هەتا 2012 وەکو دیزاینەر و نەخشی دەستی کارم ئەکرد و بەشداری ئەوچالاکی و پێشانگایانەم ئەکرد لەسنوری گەرمیان ئەکرانەوە تایبەت بوون بەکاری دەستی و دوورمان
ئەو ووتی: چەند خولم لەکەلار کردبێتەوە کفریم لەیاد نەکردووە
چەند خولێکیشم بۆژنانی شاری کفری کردۆتەوە
گەلاوێژ
لە ساڵی 2020لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کاروڕاهێنانی پیشەی گەرمیانەوە مۆڵەتی کارکردن وەردەگرێت و تائێستا 4هەزار ژن بەژداری خولەکانیان کردووەو 500 ژنیش لەڕێگەی خولەکانیەوە بونەتە خاوەن پیشەی خۆیان و
ئەوژنە پیشەوەرە جگەلەوەی حەزوو خولیایی بۆپیشەکەی هەیە
ئامانجی ئەوەیە ژنان زیاتر ببنە خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیان بۆ بژێوی ژیانیان چونکە لە ئێستادا دامەزراندن کەم بووەتەوە باشترین کار بۆ ژنان ئەوانەی دایکی مناڵیشن ئەتوانن لەماڵیشەوە بەرگدووری بکەن و بتوانن تەواوی پێداویستیەکانیان دابین بکەن
هاوژین شکور/کەلار