لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی یەکێتی
ژنان ئەمڕۆ سێ شەمە بەرواری13\6\2023
لەلایەن بەشی تەندروستی یەکێتی ژنان لقی گەرمیان سیمینارێک ڕێگخرا بۆ کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی کارو ڕاهێنانی پیشەی گەرمیان ، بەناو نیشانی
“پەتای خوێنبەربوون”
تای خوێنبەربوون یان
پەتای خوێن بەربوون کە بە ئینگلیزی پێیدەوترێت(CCHF) Crimean-Congo hemorrhagic fever نەخۆشیەکی گوازراوەی ڤایرۆسیە کە عادەتەن لە ڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. ڤایرۆسەکە بە نایرۆڤایرەس دەناسرێ و لە ڕێگەی گەنەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئاژەڵان بەڵام نابێتە هۆی دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەک لە ئاژەڵە تووشبوەکەدا. زۆربەی کەیسەکانیش لەو کەسانەدا دەردەکەوێ کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەل ئاژەڵی تووشبودا هەیە وەک ئەو کەسانەی پیشەی قەصابی یاخود ئاژەڵداری و شوانی دەکەن.
دواتر دکتۆرە تاڤگە بەوردی باسی
نیشانەکانی نەخۆشیەکەو
شێوازی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ و
چۆنیەتی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسەکرد
ئەم سیمینارە
بەسەرپەرشتی
(جوان غالب علی)لەبەشی تەندروستی لقی ژنانی گەرمیان
پێشکەشکردنی لەلایەن ڕاهێنەر
تاڤگە کریم عزیز دبلۆمی باڵا لەپەرستاری گشتی پیشکەشکرا.
هاوژین شکور /کەلار
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای