ئەمڕۆ لەتەلاری تەوار، لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان ئیڤێنتێكی بەناوی (هونەری سەركردایەتی كردن) بۆ كادرانی یەكێتی ژنانی كوردستان رێكخست.
ئیڤێنتەكە كە مامۆستا جەزا ئەحمەد فارس راهێنەری سەركردایەتی بەڕێوەی دەبرد، باسی لە سەركردایەتی و چۆنییەتی باوەڕ بەخۆبوون و ئەو خەسڵەتانە دەكرد كە ئەبێت لەكەسایەتی سەركردەدا هەبێت وەك (باوەڕبەخۆبوون، پشت بەخۆبەستن، هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئامانج، دادپەروەری، گرنگیدان بەلایەنی جەستەیی، ورەبەرزی، قوربانیدان، رێزگرتن، بەها بەخشین).
لەلێدوانێكیدا بۆ تۆڕیی میدیایی تەوار، مامۆستا جەزا وتی: “لەخراپ ترین و ناخۆشترین بارودۆخو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، هەمیشە سەركردەكان باوەڕیان بەخۆیان هەبووە”.
وتیشی: “پێویستە ژنان چمكی سەركردایەتی بناسن، چونكە سەركردایەتی تەنها بواری سیاسی ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو بوارەكانی ژیان ئەگرێتەوە”.
لەكۆتایی ئیڤێنتەكەدا خاتوو لەیلا عەبدوڵڵا ئەندامی سكرتارییەتو لێپرسراوی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستا جەزا ئەحمەد فارس.
ئا: گوڵان، نەدا
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای