Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
كچەكەلارییەك دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان كوردستان و چین – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كچەكەلارییەك دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان كوردستان و چین

ڕاستی ڕزگار منصوركچە خوێندكاری زانكۆی صلاحەدین لە بەشداریكردنی لە پێشبڕكێیەكی نێودەوڵەتی زمانی چینی بەناونیشانی(پردی چینی) لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێنا
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ سایتی تەوار راستی رزگار دەربارەی چۆنێتی فێربوونی زمانی چینی وتی” هەر لە مناڵیەوە خولیای فێربوونی زمانی چینیم هەبوو ، لە تەمەنی ١٠ ساڵیەوە من ئاشنا بووم بە چین و لەگەڵ گەورەبووندا لە ڕێگەی فیلم و گۆرانی و هەواڵ و داهێنانەكانی چینەوە زیاتر چینم ناسی و دەستمكرد بە فێربوونی زمانەكە و ئارەزووی فێربوونم بۆ زمانەكە زیاتر بوو، هەروەها دایك و باوكیشم زۆر هاندەرم بوون بۆ گەشتن بە خەونەكەم”.
راستی لە بارەی زمانی چینییەوە بەیەكێك لە قورسترین و گرانترین زمان باسی دەكات و دەڵێت” زمانی چینی یەكێكە لە زمانە گرانەكانی جیهان تا ڕادەیەك فێربوونی ئاسان نیە. بەڵام بە تەرخان كردنی كات بۆی فێربوون و بەردەوام بوون لەسەر ئامانجەكەم فێربوونی زمانەكەی لەلام ئاسان كرد. هەروەها لەگەڵ فێربوونی چیندا لە هەوڵی فێربوونی ئینگلیزیدام و تا ڕادەیەك ئینگلیزییەكەم زۆر باشە، تا چەند پێم بكرێ لە داهاتووشدا هەوڵەدەم زمانی زیاتر فێربم”.
ئەم كچە عاشقەی فێربوونی زمانە جیهانیەكان باسی لە هەنگاوەكانی داهاتووی خۆی كردوو ووتی” لە داهاتوودا هیوادارم بتوانم ببمە پردێك لە نێوان كوردستان و وڵاتی چین بتوانم خزمەتێك بە گەلەمەم بگەیەنم، هەروەها پلانم بۆ داهاتوو بەردەوام بوون و بەرەو پێشبردنی زمانە و ئەمەوێ لە ڕێگەی فێربوونی زمانەكەوە گەلی چین و كورد زیاتر ئاشنای یەكتر بكەم بۆ دروست كردنی پەیوەندیەكی دۆستانە لە نێوان هەردوولادا”.
ڕاستی ڕزگار منصور خوێندكاری بەشی زمانی چینی (زانكۆی سەڵاحەدین)ە و دانیشتووی قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە ، لە چەند رۆژی رابردوودا لە پێشبڕكێیەكی زمانەوانی چینیدا توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق بەدەستبهێنێت.

هاوژین شكور /كەلار

هاوشێوە

ڤیدیۆ