بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ژنانی گەرەكی ئاوبارەی شاری خانەقین یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی تەندروستی رێكدەخات.
لقی خانەقینی یەكێتی ژنانی كوردستان بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی مناڵان كۆڕێكی تەندروستی بۆ ژنانی گەرەكی ئاوبارە رێكخست دەربارەی سودەكانی شیری سروشتی و كاریگەری لەسەر گەشەیەكی تەندروستی مناڵان. كۆڕكە لەلایەن خاتوو( اخلاس صفر قمر) لێپرسراوی بەشی تەندروستی لقی خانەقینی یەكێتی ژنانەوە بەرێوەچوو. لەو كۆرەدا جگە لەوەی چەندین زانیاری تەندروستی پێشكەشی ئامادەبوان كرا دایكانی ئامادەبووش بەپرسیار و پێشنیارەكانیان كۆرەكەیان بەرێوەبرد.
نیان سەلام / خانەقین