لەژێر دروشمی ” خەونەكانمان، بەگواستنەوەی خەرمانی یادەوەریمان بۆ ئایندە و بەنوسینەوە، بۆ تۆماركردن و بەشكردنی مێژوو، دەكەینە حەقیقەت”. ئەمرۆ دەستەیەك لە ژنانی چالاكوان و رۆشنبیر و نوسەرانی باشور و باكور و خۆرهەڵات و خۆرئاوای كوردستان، كاتژمێر (5) ئێوارە لە مەراسیمێكدا لە هۆڵی تەوار ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوە و پەرتوكخانەی ژنی كورد دەكەنەوە.
ئەم هەوڵەی ژنانی كوردستان یەكێكە لە هەنگاوە گرنگەكانی ژنان بۆ نوسینەوەی مێژووی خەبات و قوربانی ژنانی كوردستان. وەك خۆشیان رایانگەیاندووە كە هەموو كەسێك دەتوانێت لەمەراسیمەدا ئامادەبێت و بەهێنانی بەرهەمێكی ژن، یان بەرهەمێك لە بارەی ژنەوە دەتوانن مەڵۆیەك بخەنە سەر خەمانی مێژووی ژن.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای