ئەمڕۆ شەمە 2023/6/24لە تەلاری تەواری یەکێتی ژنانی کوردستان لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان و کەسایەتی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و جیهان ( ناوەندی ئەرشف و توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد) لە سلێمانی کرایەوە
سەرەتای مەراسیمەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و وتاری تایبەت بە ناوەندەکە لەلایەن گوڵان عەلی پێشکەشکرا هەروەها لە رێگەی کورتە ڤیدیۆییەک مێژووی دامەزراندنی ناوەندەکە ئاشناکرا بە ئامادەبووان
دواتر چەندین چالاکی پێشکەکرا و پەیامی پیرۆزبای ژنانی جیهان بۆ ئامادەبووان خوێندرایەوە
پاشان لەلاین دکتۆرە باربارا پادە وتارێک لەبارەی گرنگی ناوەندەکە پێشکەشکرا و بەڵێنی هاوکاری ژنانی ئەڵمانیا درا بە ناووندەکە
لە کۆتایدا هونەرمەند ژینا سەقزی بە دەنگە خۆشەکەی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای