ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لقی هەولێر كۆرێك بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی خەمۆكی رێكدەخات

لە چوارچێوەی پرۆژە تەندروستیەكانیدا لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان ئەمرۆ لە ناو بارەگای لقی هەولێر سیمینارێكی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی خەمۆكی رێكخست.
لەو سیمینارەدا كە خاتوو درەوشان عبدووللە بابەتەكانی تەندروستی پێشكەشی كرد ژمارەیەك لە ژنان و كچانی شاری هەولێر تێدا بەشداربوون، تێدا باس لە هۆكارەكانی نەخۆشی خەمۆكی كرا و رێنماییە تەندروستیەكان خرایە روو بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە. لەم بارەیەوە خاتوو درەوشان بۆ تۆری میدیای تەوار ووتی” لەم رۆدا بەپێویستمان زانی كە سیمینارێك لەسەر بابەتی خەمۆكی رێكبخەین چونكە بەشێكی زۆری كۆمەڵگە لەمرۆدا توشی ئەو گرفتە بوونەتەوە بە هۆی كێشەكانی رۆژەوە، هیوادارین توانیبێتمان خزمەتێك بەژنانی هەولێر كردبێت.

پەیامنیری هەولیر / تایبەت بۆ تۆری میدیای تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ