ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

‎ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ڕاگیرا

‎ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز ڕاگیرا
‎سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێكخراوی كه‌م ئه‌ندامان به. هاوكاری نوخشه‌ ناسیح قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكاری و پرۆژه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یان راگه‌یاند
‎نیان عزیز سه‌رپه‌رشتئاری پرۆژه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ته‌وار وتی ; پرۆژه‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ یان گوڵی ڕۆژ پرۆژه‌یه‌كی جیها نیه‌و له‌سه‌رانسه‌ری جیهان ئاسانكاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێ كه‌ خاوه‌ن پێداویستی شاراوه‌ن ئه‌ویش به‌پێدانی لۆگۆ و ده‌ست به‌ن و گوڵی ڕۆژ و مه‌دالیا تاوه‌كو له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان له‌ ناو دائیره‌و دامودزگا حكومی . ناحكومیه‌كان هاوكاری بكرێن و ئه‌ن ۆرۆژه‌یه‌ بریاره‌ به‌ زوترین كات جێ به‌جێ بكرێت
‎هه‌ر ئه‌مرۆ به. بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمه‌وه‌ چه‌ندین چالاكی جۆر به‌جۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

میهرەبان سەلام

هاوشێوە

ڤیدیۆ