ئەو كەسەی ویستی لە رێگەی دابینكردنی هەلی كاركردنەوە سوكایەتی بەكچان بكات و دەستدرێژی كردە سەر دوو كچ لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سلێمانی بڵاویكردوەتەوە لەسەر سكاڵای دووكچ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە بەناوی هەلیكارەوە كۆمپانیایەكی داناوە دەست درێژی كردوەتەوە سەر ئەو دوو كچە و بڕێك پارەشی لێوەرگرتوون.
تۆمەتبارەكە بە ناوی (د.ب.ع)، 35 ساڵ خەڵكی دەرەوەی كوردستانە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی (393) لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە بەردەوامە.
تریفە: سلێمانی