ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز ، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە وەتیمەکانی (چاودێری تەندروستی ،پشکنینی ئاو ، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر .
داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن ،،
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای