ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نمە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لەسەر ئاستی کوردستان

نمە محەممەد نوری، خوێندکاری قوتابخانەی شەهید ئارام لە کەلار پلەی یەکەمی سەر ئاستی کوردستان بەدستهێنا لە پۆلی 12ی زانستی.
کە کۆی نمرەکانی لە 700 نمرە 698 نمرەی هێناوە کە دەکاتە 99.71.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار باوکی نمە ووتی:
ئەوەندە دڵخۆشم باس ناکرێ ، لەدڵخۆشیا نازانم چ بڵێم نمە لەمناڵیەوە زیرەکبووە و سوپاس بۆ خوا توانی بگات بە خەونەکەی.
هەروەها نمە وتی: سەرەتا دەستخۆشی لەخانەوادەکەم و مامۆستاکانی خوێندنگاکەم دەکەم پیرۆزبای لەخۆم و لە تەواوی مامۆمۆستاکانی خوێندنگاکەم دەکەم
نمە خان لەکۆتایدا ئاماژەی بەوەکرد هیچ مامۆستایەکی تایبەتی نەگرتوە و بە هەوڵی خۆی توانی ئەو نمرەیە بەدەستبهێنێت.

هاوژین. تایبەت بە میدیای تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ