لە چوارچێوەی پرۆژە رۆشنبیریەكانی بەشی پەیوەندیەكانی یەكێتی ژنانی كوردستاندا لە هۆڵی ناوەندی تەلاری تەوار سیمینارێك بۆ هونەری (هونەری گفتۆگۆكردن )رێكدەخرێت.
ئەمرۆ لە هۆڵی ناوەندی تەلاری تەوار بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە كادرانی بەشەكانی یەكێتی ژنان و كادرانی لقی سلێمانی. بەشی پەیوەندیەكان سیمینارێكی بۆ خاتوو( نیاز ئەبوبكر) رێكخست لە ژێر ناونیشانی هونەری گفتۆگۆكردن و كاریگەری لە سەریەكتری بۆ گۆرانكاری لە كایەكانی ژیاندا وگرنگی ئەم هونەرە بۆ ژنان.
لەم بارەیەوە خاتوو نیاز راهێنەری بواری هونەری گفتوگۆكردن تایبەت بە تۆڕیی میدیایی تەوار ووتی” ئامانجمان ئەوەیە دەوربەرمان هۆشیاربكەینەوە و پێویستە لە هونەریی قسەكردنمانەوە دەستپێبكەین چونكە هەندێكجار لەوانەیە پێویستمان بەوەبێت ڕێنمایی پیشان بدەین بەشێوەیەكی زانستیانە، دوای گەڕان و بەدواداچوون لە سەرچاوەی كتێبەكانەوە توانیومە پەیامی دروست بگەیەنیم بەهەموو چین وتوێژەكانی كۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان”. هەروەها وتیشی” سودگەیاندن بە كەسانیتر گرنگە بۆ ژنان چونكە ژنان دەتوانن گۆڕانكاری گەورە دروست بكەن”.
هەروەها لە بارەی توانای ژنانی ئەمرۆوە بۆ گفتوگۆكردن بەشێوەیەكی زانستی خاتوو نیاز وتی” ژنان هەتاڕادەیەك هەوڵدەدەن، بەڵام هەندێكیان بێئاگان لەم هونەرە و هەربەوشێوازە سروشتیەكەی خۆی پێگەیشتووە، بەڵام هەشمانە وەكوو ئەم ئەم ژنانەی ئەمڕۆ زۆر لێهاتوون، بەڵام هەوڵدەدەن زیاترفێربن و هەوڵی داهێنانی گەورەدەدەن”.
تریفە/ تۆری میدیای تەوار
