ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنان بڕوانامەی کارکردن دەداتە ژمارەیەک لە ژنانی خانەقین

ئەمڕۆ لقی خانەقینی یەکێتی ژنانی کوردستان لەمەراسیمێکدا لە بارەگای لق بڕوانامەی کارکردنی بەخشییە ژمارەیەک لە ژنانی شارەکە.
پاش کۆتایی هاتن بە خولێکی دروومان کە لەلایەن بەشی پڕۆژەکانی لقی خانەقینی یەکێتی ژنانەوە کرابوویەوە کە تێیدا ژمارەیەک لە کچان و ژنانی خانەقین تێیدا بەشداربوون و لە کۆتاییدا بڕوانامەی کارکردنیان بەخشیە بشداربووان.
ژنانی بەشداربوو سوپاسی یەکێتی ژنانیان کرد لەکردنەوەی ئەم خولە و بەهەنگاوێکی گرنگ وەسفیان کرد بۆ ڕەخساندنی هەلێک بۆ شارەزابوون لەکاردا.

پەیامنێری خانەقین/تەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ