مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئەشكەنجەی ژنێكی دابوو و لەگەڵ منداڵەكانی دەستبەسەری كردبوون.
دوای ئەوەی زانیاری دەگاتە دەست مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئەشكەنجەی ژنێكی داوەو لەگەڵ سێ منداڵەكەی لەماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەری كردوون، بڕیاری بەڕێز دادوەر وەرگیراو. سەرەنجام توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و ئەو ژن و سێ منداڵەش ئازاد بكرێن.
لەئێستادا تۆمەتبار ( س،ر،س کە لەدایكبووی 1992 )وە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای