خەنسا لە گەڵ ئەوەی خاوەن پیداویستی تایبەتە بەڵام کاری خۆی ئەنجام دەدات و
لە یەکیک لە شەقامەکانی هەلەبجە دووکانێکی کردۆتەوە بەناوی (سەن فلوەر ) کە تیایدا چەندین جۆر لە گولی سروشتی و دیکۆراتی ناوماڵ بۆ بۆنەو ئاهەنگەکان ئامادە دەکات و بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات. خاتوو خەنسا مەجید کە دانیشتووی پارێزگای هەلەبجەیە لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار باسی لە سەرکەوتنەکانی خۆی کرد بەسەر بەربەستەکانداو ووتی” ماوەی ساڵیکە دووکانم کردۆتەوە ، بەڵام پیشتر لەماڵەوە مەشتەل و نەمامگەم هەبوو پاش ئەوەی لە کارەکەم سەرکەوتوو بووم بڕیارمدا دووکانیک بکەمەوە و مەشتەلەکە ببەمە دەرەەوەی ماڵەکەم و لە هەمانکاتدا کارەکەم فراوان بکەم، کە تەنها مەشتەل و نەمامگە نەبێت بەلکو دیکۆری سەیارەی بوک و زاواو خەنەبەندان و یادی لە دایکبوون.
ئەگەرچی خەنسا لە تەمەنی چوارساڵیدا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە بەشێک لە قاچی توشی پێکان ئەبێت و توانای ڕۆشتنی نامێنیت بەڵام هیواکانی لە دەست نادات و لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنی گرنگی بەکاری دەستی دەدات و خولیای کارکردن لە مێشکیدا گەشە دەسەنێت و تاوەکو ئێستا دووبارە لە سەر پێیەکانی خۆی وەستاوەتەوە.
سەبارەت بە بارگرانی کارکردن لە ڕووی جەستەییەوە خەنسا دەڵێت” کارکردن وایلێ کردووە بەسەر تەنگەژە و ئازارەکاندا زاڵ ببێت و بتوانێت بژێوی خۆی و خێزانەکەی فەراهەم بکات لە ئێستادا سەرجەم کارەکانی ڕازاندنەوەی باخچەی ناوماڵ و بۆنەو ئاهەنگەکان و ڕێنماییەکانی بەخێوکردنی گوڵ بە کڕیارەکانی دەدات و خۆشحاڵە توانیویەتی سودیکی بۆ خۆی و بۆ کۆمەڵگاکەی هەبیت”.
خەنسا داواکارە کە کۆمەلگە بە تانە و تەشەرەوە لە کارەکەی نەروانن و کارکردن عەیبە نیە بگرە شانازیە و هەرگیز خۆی وەک کەسێکی خاوەن پێداویستی ناناسێنێت.
میهرەبان/ هەڵەبجە