بەپێی ئامارەکانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە شاری هەڵەبجە و شارەزوور هیچ حاڵەتێکی کوشتنی ژنان تۆمارنەکراوە.
بەپێی ئامارێکی تایبەتی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ، دەرکەوتووە لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە ناوەندی شاری هەڵەبجە و هەریەک لە قەزاکانی (سەیدسادق و شارەزور) هیچ حاڵەتێکی کوشتن، خۆکوشتن، سوتان و خۆسوتاندنی ژنان روینەداوە.
بەپێی ئامارەکانی نوسینگەکە لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لە ناوەندی شاری هەڵەبجە و هەریەک لە قەزاکانی (سەیدسادق و شارەزور)، بە کۆی گشتی ٧٩ سکاڵا تۆمارکراوە، بەشێوەیەک: ٤١ کەیسی لێدان، ١٧ کەیسی هەڕەشە، ١٣ کەیسی جنێودان و ٨ کەیسی ئیهانە بووە.
بورهان ئەحمەد تایبه‌ت بە توڕی میدیای ته‌وار، ووتی: له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك تایبه‌ت به. توندووتیژی له هه‌ڵه‌بجه ته‌واو نه‌كراوه تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بكرێته‌وه و ئاماره‌كان بەشێوەیەکی باشتر تۆمار بكرێت.
میهرەبان /هەڵەبجە