ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پەرستارانی خورماڵ خەڵات دەكرێن

بەهۆی دڵسۆزییانەوە لە كارەكانیاندا لە مەراسیمیكدا لە شارۆچكەی خورماڵ شانبەشانی پیاوانی بەرگری شارستانی خەڵات بەسەر پەرستارانی خورماڵدا دابەشكرا.
ماڵپەری هەورامان نیوز و بەشی ڕۆشنبیری و هونەری خورماڵ لە پای هەوڵ و ماندووبوون و پێزانینیان بۆ هاوشاریەكانیان هەستان بە ڕێكخستنی مەراسیمێك بۆ ڕێز لێنان لە پەرستارانی بەشی فریاكەوتنی بنكەی تەندروستی عەلی شیعە و كارمەندانی بەرگری شارستانی.
لەو بارەیەوە شەهێن عوسمان لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانی عەلی شیعە بۆ تۆری میدیای تەوار دەڵێت” ئەم جۆرە ریزلێنانە بە گرنگە چونكە دەبێتە هاندانێك بۆ فەرمانبەران و وە هەوڵ و ماندووبونی ژنانی پەرستار بەرز دەنرخێنێت. چونكە ئەتوانن شانبەشانی پیاوان كاربكەن ، ئێستا ژنانیش وەك پیاوان لە ناو ئوتومبێلی فریاگوزاری كار ئەكەن جاران ترسێك هەبوو بەڵام ئێستا ژنان وەك پیاوان لە ئەركدان”.
هەروەها كەنار ئەبوبەكر پەرستارە و ماوەی پینج ساڵە لە ئەركدایە و ئەو كارانە دەكات كە تایبەتن بە بواری تەندروستی و خۆی بە خۆشحاڵ دەزانی كە ئەمرۆ ڕێزی لێنراوە و داواكارە كە زیاتر گرنگی بە كەرتی تەندروستی بدرێت لە شارەكەیاندا.
ناحیەی خورماڵ سەر بە پاریزگای هەڵەبجەیە و لە ئێستادا چەندین خزمەتگوزاری هونەری و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی لەو شارە بەڕیوەدەچێت.

میهرەبان/ هەڵەبجە

هاوشێوە

ڤیدیۆ