بەبەشداری ژمارەیەك لە ژنان و ئافرەتانی چالاكی حیزبە سیاسیەكان و رێكخراوەكانی ژنان پرۆژەی بەهێزكردنی پێگەی ژن لە یاساكاندا لە سلێمانی دەستیپێكرد.
لەیەكەم هەنگاوی ئەم پرۆژەیەدا كە سەعات نۆی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دەستیپێكرد بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێك لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا، لەیەكەم هەنگاودا نۆزدە كەس بەشداربوون كە نوێنەری ٧ حزبی سیاسی جیاوازبوون هەروەها سێ بابەتی گرنگ لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان، د.پاڤێ جمیل -ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان و خاتوو ڕێزان دلێر -پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق و د. بسمەحبیب – سەرۆكی ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی پێشكەشكرا. بڕیاروایە ئەم ڕاهێنانە لە شارەكانیتریش ئەنجام بدرێت.
هاوژین شكور/ كەلار