هانا ڕەزا كچە كوردی دامەزرێنەری ڕێكخراوی پڵنگانی بێسنوور كاندیدە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی.
خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن زانكۆی كالیفۆرنیا ئامادە دەكرێت و بۆ ئەمساڵ ١٨ كەس لە سەرتاسەری جیهان هەڵبژێردراون كە دۆخی ژینگەیی لە جیهاندا بەرەوپێش دەبەن و كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگە سەخت و گرنگەكانی ژینگە، لە بوارەكانی پێشەنگ وەك دیزاینی بەردەوام، یاسای گیانلەبەرە كێوییەكان، پاراستنی نەهەنگەكان و بازاڕەكانی كاربۆن.
هانا ڕەزا، دامەزرێنەر و سەرۆكی ڕێكخراوی پڵنگانی بێ سنوور، ڕایگەیاندووە كە هەڵبژێردراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پریتزكەر بۆ داهێنانی ژینگەیی، كە خەڵاتێكی گەورەی جیهانیە و لەلایەن زانكۆی كالیفۆڕنیاوە پێشكەش دەكرێت. لە مەراسیمێكدا كە ٢٦ی تشرینی یەكەم بەڕێوەدەچێت، سێ براوەی یەكەم لەلایەن لیژنەی تایبەت مەندەوە ڕادەگەینرێت، هانا ڕەزا، لە بارەی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەوە دەڵێت” براوەی یەكەمبم یانیش هەر بە كاندیدی بمێنمەوە، گەورەیی خۆی هەیە و دەسكەوتێكی مەزنە بۆ من و كوردستان و عێراقیش، ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە، ئەم دانپێدانان و دەسكەوتە جیهانیانە، هاندەرمانبن بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو ڕێبازە گرنگە و بەردەوامی و توانا و پشوودرێژی زیاترمان پێ بدەن، لەسەر ئەو خزمەتە كەمەی كە لە توانامان هەیە، هەتا لە ژیانداین”.
هەنی/ گەرمیان