بەشی شانۆی بەرێوەبەرێتی چالاكی هونەری قوتابخانە و خوێندنگاكان بەهاوبەشی گروپی سەمای كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستان ئەمرۆ سەمای كلتوری كۆری لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نمایش دەكەن.
ئەم نمایشە لە ئامادەكردنی ژیار شاهۆ و بە بەشداری بەهرەمەندان” ڤەنی تەها، هەرمێ توانا، سۆلیانا سەروەر، هەریاس ئازاد، ڕۆژنە بەهادین و وارڤین وكەژێ وبەستە نمایش دەكرێت.
ڤەنی تەها وەك سەماكارێكی ئەم نمایشە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیای تەوار ووتی” سوپاس بۆ پشگیری ئێوە ئێمە دەتوانین لە كارەكانمان بەردەوام بین، ئێمە دەمانەوێت پەیوەست بوونی هەردوو كلتوری كوردی وكۆری بەیەكەوە و لەرێگەی هونەرەوە بتوانین ئەو پەیامە بگەیەنین كە ئێمەش وەكوو وڵاتانی دنیا خاوەنی كلتوری خۆمانین و لە ڕێگەی بەرهەمە هونەرییەكانەوە شانازی بە كلتوری خۆمانەوە بكەین، وە دەمانەوێت دۆستایەتی لە نێوان هەردوو كلتور و نەتەوەی كورد و كۆریا دروستبكەین”.
تریفە حەسەن/ سلێمانی
لە سلێمانی (مۆزەخانەی نەتەوەسازان) بۆ بەڵگەنامەكانی هونەرمەندانی شەهید و كۆچكردوو دەكرێتەوە
تەوار- بە ئامادەبوونی دكتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و