خەڵك دەگەرێنەوە بۆ ناو دڵی سروشت بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانیان
لیمۆ داود ئەمین یەكێكە لە پسپۆرەكانی چارەسەری نەخۆشیەكان لە رێگەی گیادەرمانیەكانەوە وەك خۆیشی دەڵێت” خەڵك دەگەڕێتەوە بۆ ناو سروشت و بەڕێگای سروشتی چارەسەری نەخۆشیەكان دەكەن”.
خاتوو لیمۆ داود پسپۆڕێكی گیادەرمانیە و تەمەنی 37 ساڵە و نزیكەی 10 ساڵە چارەسەری سروشتی دەكات و خاوەنی ئەزموونێكی باشە لە بواری گیا دەرمانیدا، ئەندامی كۆمەڵەی ڕووەكناسانی كوردستانە و خاوەنی چەندین بڕوانامەی ناوخۆی و نیودەوڵەتیە لە بوارەكانی دەرونناسی، گیادەرمانی كەڵەشاخ و زالودەرمانی میزاج ناس و چەندین جۆر چارەسەری گیادەرمانی بەرهەمهێناوە و ڕۆژانەش خەڵكێكی زۆر لە تەواوی شارەكانی كوردستان سەردانی دەكەن.
لە بارەی پسپۆڕییەكەی و هەڵبژاردنی ئەم پیشەیەدا لیمۆ بۆ تۆڕی میدیای تەوار ووتی” هەڵبژاردنی ئەم پیشەیە حەزێكی زۆرم بوو بۆ بواری پزیشكی سروستی، یەكەم ژنیشم لە دەڤەری گەرمیان بەشێوازێكی زانستی ئەكادیمی سەنتەرێكی تایبەت بەچارەسەركردن بكەمەوە، هەروەها لە سەنتەرەكەم چوار ژن وەكوو كارمەند و هاوكار كاردەكەن”.
هەروەها لیمۆخان دەڵێت” بەپشتیوانی هاوسەرەكەم بەردەوام بەشداریی خولەكانی تایبەت بە گیادەرمانیی دەكەم، جگە لەگوڵ وگیا كە بۆ چارەسەر بەكاریان دەهێنم، زەیتی ڕووەكی و دەیان جۆر بەرهەمیی ڕووەكی لە دەرمانخانەكەماندا هەن بۆ چارسەری نەخۆشییەكانی( نەزۆكی، نەخۆشیەكانی ژنان، نەخۆشی پێست، نەخۆشی گورچیلە، نەخۆشی قۆڵۆن، چارەسەری نەخۆشی دەرونیەكان، چارەسەری دەمارگیران و دەوالی و شەقیقە)”.
وەك لیمۆ باسی دەكات، خەڵك گرنگیی گیادەرمانییەكانیان بۆ دەركەوتووە و لە جیاتی چارەسەری كیمیایی، دەگەڕێنەوە بۆ ناو دڵی سروشت و چارەسەرەسروشتیەكان.
چارەسەری سروشتی(physiotherapy)زانستێكی بەڵگەنەویستە، بریتییە لە چارەسەركردنی چەند نەخۆشییەك بە رێگەی فیزیایی وەكوو بەكارهێنانی دەستەكان بەتایبەتی مەساج، بەكارهێنانی كارەبا، تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و تیشكی ژێرەوەی سوور. ئامانجی چارەسەری سروشتی بریتییە لە گەڕاندنەوەی تەواوی جوولە و فرمانی ماسوڵكە و جومگەكان لەگەڵ نەهێشتنی ئازار بۆ ئەوەی كە نەخۆش بە زووترین كات بگەڕێتەوە بۆ ناو ژیانی ئاسایی خۆی.
هاوژین شكور/كەلار
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای