ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی شێرپەنجەدایە و دۆخەکە مەترسیدارە

لە کوالیتی کۆنتڕۆڵ ئامێری پشکننی شێرپەنجە بۆ مادە خوارکییەکان کارناکات و هەموو خۆراکێک دێتە هەرێمی کوردستانەوە و ڕێژەی توشبوون بەشێرپەنجە لە ئاستێکی بەرزی مەترسیداردایە.
شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت” ماوەی 9 ساڵە ئامێری پشكنینی پێكهاتەی شێرپەنجەیی و پێكهاتە پارێزەرەكان لە كواڵێتی كۆنترۆڵی جۆری خۆراك لەكار كەوتووە و بە بیانووی بێبنەما چاك ناكرێتەوە، یاسای مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و چەندین ساڵە كاری پێناكرێ.
ئاماژەی بەوەشكردووە” ژمارەی توشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئاستێكی مەترسیدار بەرزبووەتەوە، بازاڕی شارەكانی هەرێم پڕن لە خۆراكی تەزویر و تەقلید و قاچاغ، كاتێك لەلایەن لیژنەكانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەستی بەسەردا دەگیرێ دادگا بەهیچ جۆرێك كەیسەكانیان یەكلایی ناكاتەوە.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمان کە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک نوسیویەتی دەشڵێت” بڕوام وایە ئاسایشی خۆراك لەئاستێكی زۆر خراپدایە و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ جاری چوارەم پێشنیاری كرد لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر بانگهێشتی وەزیری بازرگانی بكات و رونكردنەوەی پێویست بدات لەم بارەیەوە، بەڵام تەواوی ئەندامانی لیژنە رەتیان كردەوە كە وەزیری بازرگانی بانگهێشت بكرێت و ئاسایشی خۆراك هیچ گرفتێكی ئەوتۆی نیە!!!
تایبەت: بەتەوار

هاوشێوە

ڤیدیۆ