کچە فێرخواز (پێواز رحیم کریم) توانی ببێتە یەکەمین هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە سنوری هەموو گەرمیان لە بوارەکەی خۆیدا.
پسپۆڕانی بواری پەروەردەی تایبەت بەردەوامن لە بەرز کردنەوەی پلەی زانستی و توانای زانستیان لە بوارەکەیاندا
بۆیەکەمجاره کچێک لە شاری کەلار ماستەرنامەکەی لەسەر بەشەکەی خۆی بە پلەی باڵا پەسەندکرێت.
ڕێکەوتی ١٧ / ٧/ ٢٠٢٣ لە زانکۆی ( اصفهان ) گفتوگۆی تێزی ماستەری خوێندکار (پێواز ڕەحیم ) لەبواری (پەروەردەی تایبەت ) بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا بەپلەی باڵا قبوڵکرا.
(پێواز ڕحیم ) دانشتووی قەزای کەلارە لەبارەی ماستەرنامەکەیەوە تایبەت بە تۆڕی میدیایی تەوار ووتی: یەکەم کچم لە سەرئاستی هەموو گەرمیان، توانیم بڕوانامەی ماستەر لە بەشی ( پەروەردەی تایبەت ) بە دەست بێنم .چەندین ساڵە بەشێوەیەکی ئەکادیمی لەم بوارەدا وەکوو ڕاهێنەرێک خزمەت دەکەم ، هۆکاری ئەو نمرە بەرزەش لە ماستەر نامەکەم بونی ئەزمون و خزمەتە لەو بوارەدا. وە باشترین سەنتەری گەرمیان بەڕێوەدەبەم بۆ مناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتە ئەویش ( سەنتەری دەوا)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی کاروڕاهێنانی پیشەیی گەرمیان.
بۆ چاودێری و ڕاهێنان بە منداڵانی ئۆتیزم و خاوەنپێداویستی تایبەت لە
گەرمیان. چەندین ڕاهێنەری بەتوانا و خاوەن ئەزموون هەیە کە خاوەن بڕوانامەی پەروەردەی تایبەتن لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات. بۆ پەروەردەوخزمەتێکی زیاتر بە خانەوادەی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لەگەرمیان “.
هاوژین شکور: گەرمیان
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای