ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی كەركوك باس لە ئازادی و ئازایی ژن دەكەن

یەكێتی ژنانی كوردستان لقی كەركوك لە ڕێگەی كۆر ِو سیمینارەوە پشتیوانی ژنانی وكچانی شارەكە دەكات و بەهاوكاری ڕێكخراوی ئەتیاف وكۆمیتەی ڕێكخستنی كوردستان بۆ ماوەی هەفتەیەكیش خولێكی دروومان دەكاتەوە.
خاتوو دیمەن بەرزنجی لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان بەتۆری میدیای تەواری ڕاگەیاندن” لە چوارچێوەی پرۆژە و كارەكانماندا خولێكی فێربوونی دروومانمان بۆ ژمارەیەك فێرخواز كردەوە كە خوازیاران ببنە خاوەنی كاری تایبەتی خۆیان و دابینكردنی پێداویستیەكانی ژیانیان و باشبوونی بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەكانیان”. هەورەها خاتوو دیمەن وتیشی” هاوكات كۆڕێكی فكریمان بۆ رێكخستن دەربارەی(ئازادی و ئازایی ژن لە ژیاندا) باسمان لەوەكرد دەبێت ژنان خۆیان پشت و پەنای خۆیانبن و باوەڕیان بەتواناولێهاتووی خۆیان هەبێت و ئێمەش وەكو ڕێكخراوی ژنان ئەركی خۆمانە پشگیریان بكەین وهاوكاریان بین”.
لەم خولەدا 30 ژن بەشدارن و خولەكە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت و لەلایەن كەسانی پسپۆر و شارەزاەوە راهێنانیان پێدەكرێت.
تریفە حەسەن: سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ