ئەمڕۆ یەكێتی ژنانی كوردستان لقی گەرمیان لە مەراسیمێكدا لە بارەگای كۆمیتەی ژنانی ڕزگاری بڕوانامەی كاركردنی بەخشییە ژمارەیەك لە ژنانی ناحیەی رزگاری.
پاش كۆتایی هاتن بە خولێكی دروومان كە لەلایەن ڕاهێنەر (جوان غالب علی )ئەندامی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنانەوە كرابوویەوە كە تێیدا ژمارەیەك لە كچان و ژنانی ناحیەی ڕزگاری بەشداربوون و لە كۆتاییدا بڕوانامەی كاركردنیان بەخشیە بشداربووان.
هاوكات خاتوو شكریە غفور لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنان لە سیمینارێكدا باسی لە ڕۆڵی ژنان كرد لە دروستكردنی دۆخی ئابووری و تایبەتمەندی ژنانی خاوەنكار.
لە بارەی گرنگی خولەكەوە شلێر احمد كە بەشداربوویەكی خولەكە بوو بۆ تۆڕی میدیای تەوار ووتی” من دووەمجارە بەژداری خولەكانی یەكێتی ژنان دەكەم جاری یەكەم خولی فێربوونی شۆفێری بوو سوودێكی زۆرم لێوەرگرتووە و مۆڵەتی شۆفێریم وەرگرت، ئێستاش كە زانیم یەكێتی ژنان خولێكی نوێی كردۆتەوە بەخۆشحاڵیەوە بەژداریمكرد چونكە پێشتر هیچم نەدەزانی زۆر سوپاسی جوانەخان دەكەم زۆر ماندوو بوو لەگەڵمان بۆ فێربوون ئێستا خۆم دوورمان ئەكەم”.
هەروەها یەكێیكتر لە بەشداربووان كە بەو پەری خۆشحاڵییەوە باسی لەوەكرد كە پێشتر هیچی نەزانیووە لە بارەی دروومانەوە و ئێستا مەكینەی خۆی كڕیوە و خاوەنی كاری خۆیەتی نسار عسمان علی وتیشی” زۆر دڵخۆشم بەژداری ئەم خولەم كردووە پێشتر هیچم نەدەزانی ئێستا مەكینەی دوورمانم كڕیوە و خۆم دوورمان ئەكەم”.
لەلایەكیترەوە خاتوو سروە عبداللە عزیز زۆر سوپاسی یەكێتی ژنانی كرد بۆ كردنەوەی ئەم خولەو بە دەرفەتێكی باشی وەسفكرد بۆ ژنانی رزگاری و وتیشی” بەڕاستی سوودێكی زۆرم لێوەرگرتووە ئێستا خۆم دوورمان ئەكەم”. جوان غالب ئەندامی لقی گەرمیانی یەكێتی ژنان و راهێنەری خولەكە ووتی” لەم خولەدا نزیكەی 20 ژن بەژدارییان كرد ئامانجمان لەكردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بۆ ئەوەیە ژنان ببنە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەكردنەوەی ئەم خولانە”.
شكریە غفور لێپرسراوی لقی گەرمیان باسی لە توانای ژنان كرد و پێی وایە كە ئەمڕۆ دەوری ژنان لە دروستكردنی بزنسی نوێدا لە بەرچاو گیراوە و وتیشی” بەشێكی زۆر لە ژنان لە ڕێگەی ئەم جۆرە خولانەوە هاتوونەتە ناو بازاڕی كارەوە، لە وڵاتانی پێشكەوتوو و تازەپێگەیشتودا ژنان وەك هیوایەك بۆ پێشكەوتنی خێزانەكان و گەشەكردن و گەشەسەندنی وڵاتەكانیان سەیر دەكرێن، بۆیە گرنگە سوود لە تواناكانی ژنانیش وەربگیرت”.
هاوژین شكور: كەلار
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای