ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

هەنار تاقانە فۆتۆگرافەكەی هەڵەبجە

لە نێو شەقامەكانی هەڵەبجەدا كچێك هەیە كە بینینێكی جیاوازی بۆ سروشت و جوانی شار هەیە و لە ژوومی كامێراكەیەوە وێنەی شارەكەی دەگوازێتەوە بۆ دنیای میدیا و دینا.
هەنار حسێن، لە دایكبوی ساڵی ١٩٨٥ و دانیشتوی شاری هەڵەبجەیە، لەگەڵ ئەوەی مامۆستایە ماوەی پێنج ساڵیشەكاری فۆتۆگرافی دەكات.
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ تۆری میدیای تەوار هەنار ووتی” لە ساڵی٢٠١٧ەوە دەستم بەكاری فۆتۆگرافی كردووە، سەرەتا بە وێنەی سروشتی هەڵەبجە دەستمپێكرد، چونكە هەڵەبجە خاوەنی سروشتێكی جوانە، دواتر پەرەم بەكارەكەمدا و لە ئێستادا خەڵكێكی زۆر دێنەلام بۆ وێنەگرتن و خاوەنی دوو پیشانگەی تایبەتی خۆمم”. هەروەها وتیشی” بەشێكی زۆری ئەوانەی دێنەلام ژنن، چونكە پێیانوایە لەگەڵما زیاتر هەست بە ئارامی دەكەن”.
لە پاڵ كاری فۆتۆگرافیدا هەنار مامۆستای زمانی ئینگلزیە و لە خوێندنگەی شەنی بنەرەتی كچان، وەك خۆی دەڵێت” كاری فۆتۆگرافیم بەهۆی بێكارییەوە هەڵنەبژاردووە، بەڵكو هۆكاری هەڵبژاردنی كاری فۆتۆگرافی حەز و خولیایەك بوو، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەكی باشی بژێویمە و لە رێگەی داهاتەكەیەوە پێداویستیەكانی فۆتۆگرافی دەكڕم”.
سەبارەت بەوەی لە چ ڕێگەیەكەوە كارەكانی بەڕێوە دەبات هەنار وتی” لە ئێستادا لە رێگەی ئۆنلاینەوە كارەكانم بەڕێوە دەبەم، بەڵام دەمەوێت لە داهاتوودا كارەكەم زیاتر بەرەوپێشەوە ببەم و بتوانم شوێنی تایبەت بە خۆم بكەمەوە”.
خاتوو هەنار بۆ گەشەكردنی تواناكانی لە بواری فۆتۆگرافیدا بەشداری چەندین خول و راهێنانی كردووە، بەشداری ١٣ پیشانگەی هاوبەشی كردووە و خاوەنی دوو پیشانگەی تایبەت بە خۆیەتی. هەنار جەخت دەكاتەوە كەوا پێویستە كچان شوێن حەز و خولیاكانیان بكەون هەرچەندە قورس بێت و ماندووبونی زۆریشی بوێت. چونكە گرنگە ژنانیش جگە لە كاری ئیداری و دامەزراندن خاوەنی پیشە و داهاتی خۆیانبن، راستە سەرەتای هەموو كارێك قورسە و ماندووبونی هەیە بەڵام پێویستە بەردەوامبین تا بەئامانج دەگەین.
میهری: هەڵەبجە

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ