٩ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی و قەتڵو عامی ئیزیدیەکان تێدەپەڕێت کەبە هەزاران مرۆڤی سڤیل لەژنومناڵو پیروگەنج کەوتنە بەرشاڵاوی دڕندەترین گروپی توندڕەوی جیهانی بەداعش ناسراو و هەتائیستاش بەتەواوی نازانرێت ژمارەی کوژراو بێسەروشوێن چەندە .
سەدان کچ و ژنی ئێزێدی ڕفێنران و کران بە کۆیلەو سەواو مامەڵەیان پێوەکرا .
بەسەدانیان تائێستاش بیسەروشوێنەو چارە نوسیان نادیارە ..هیشتاش پڕۆسەی ئازادکردنی دیلەکانی ژێر دەستی داعش کۆتایی نەهاتوە و نازانرێت ژمارەی دیلەکان جەندە . یەکەم جاریش نیە کە هەوڵی قڕکردنیان دەدرێت .
خۆشبەختانە ئەمساڵ لەیادی نۆساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکاندا حکومەتی بەریتانی بە فەرمی دانی بە جینۆسایدی ئێزیدیەکاندا ناو بەتاوانی دژبە مرۆڤایەتی ناساند و تا ئێستاش ١٣ دەوڵەت قرکردنی ئێزیدیەکانیان بە جینۆساید ناساندوە .
ئێمە لەم یادەدا داواکارین
هەولەکانی ناوخوو دەرەرەوە زیاتر چڕ بکرێتەوە و فشاری نیو دەوڵەتی دروست بکرێت و هەوڵ بدرێت لۆبی بەهیز ی نێو دەوڵەتێ دروست بکرێت بۆ ناساندنی ئەوتاوانەبە جینۆساید.
ولەسەرئاستی ناوخۆش پێوستە فشاری زیاتر ،بخرێتە سەر حکۆمەتی ناوەند بۆ دۆزینەوەی ونبوەکان و ،زامن کردنی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ رزگار بوان وئاوەدانکردنەوەی شارو گوندە وێرانکراوەکانیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان .
یەکیتی ژنانی کورستان
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای