ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خاتوو گەلاوێژ دووەمین كتێبخانە لەسەر ئاستی عێراق پێشكەش بە كتێخانەی ئەوقاف دەكات

لەساڵیادی وێب سایتی گەلاوێژدا خاتوو گەلاوێژ كتێبخانەیەكی بەسەرچاوەی كوردی و عەرەبی پێشكەش بە كتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی كرد كە پێكهاتووە لە زیاتر لە( 3800 ) دەستونوس و(30 ) هەزار كتێب بە زمانی كوردی و عەرەبی و سێ هەزار سەرچاوە بە زمانی توركی عوسمانی و فارسی.
ئەمرۆ لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە كتێبخانەی ئەوقاف بە ئامادەبوونی خاتوو گەلاوێژ و خاتوو شانازئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و خاتوو هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد و پەروین بابەكر ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) و ژمارەیەك لە نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان، یادی دامەزراندنی وێب سایتی گەلاوێژ كرایەوە لەو مەراسیمەدا گۆشەیەكی تایبەت بە خاتوو گەلاویژ لەكتێبخانەی ئەوقاف لە شاری سلێمانی كرایەوە و لەلایەن خاتوو گەلاوێژەوە كتێبخانەیەكی دەوڵەمەند بەچەندین سەرچاوە پێشكەش بە كتێبخانەی ئەوقاف كرا.
لە مەراسیمەكەدا، دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە بۆردی وێب سایتی گەلاوێژ ئاماژەی بەوەدا كە پێشكەشكردنی ئەم كتێبخانەیە لەلایەن خاتوو گەلاوێژەوە بۆ كتێبخانەی ئەوقاف شانازی و شەرەفێكی گەورەیە چونكە ئەم كتێبخانەیە یەكەم كتێبخانەیە لەسەر ئاستی هەرێمی كورستان و دووەم كتێبخانەیە لەسەر ئاستی عێراق دوای كتێبخانەی مەركەزی بەغدا.
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا خاتوو كەوسەر محەمەد بەڕیوبەری كتێبخانەی ئەوقاف، بڕوانامەی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی پێشكەش بە خاتوو گەلاوێژ كردوو پاشان هەریەكە لە خاتوو پەروین بابەكر ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕیوبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی و هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین توفیق عەلی و عەمید جەلال محمد سالح لە ئاسایشی فڕۆكەخانە چەپكە گولێ ڕیز و خۆشەویستیان پێشكەش بە خاتوو گەلاوێژكرد.
تایبەت: بەتۆری میدیای تەوار
فۆتۆ: محەمەد یوسف محەمەد

هاوشێوە

ڤیدیۆ