Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ناوەندی ئەرشیف وتوێژینەوە و پەرتوكخانەی ژنی كورد شوێنێك بۆ ژنناسی كوردستان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ناوەندی ئەرشیف وتوێژینەوە و پەرتوكخانەی ژنی كورد شوێنێك بۆ ژنناسی كوردستان

ناوەندی (ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوكخانەی ژنی كورد)كە یەكەم پەرتوكخانەی ژنانی كوردە، كە بە هاوبەشی یەكێتی ژنانی كوردستان و ئەكادیمیای ژنۆلۆژی دامەزراوە، بەرهەمی نووسەرانی ژنی تیادا كۆدەكرێتەوە و تەنها شوێنێكە بۆ ژنناسی لە كوردستانی گەورەدا.
ئەم ناوەندە لە رۆژی 24- 6 -2023 لە مەراسیمێكی گەورەدا لە هۆڵی تەوار كرایەوە و لە ئێستادا دەستیان بەكاركردن كردووە و دەرگاری ناوەندەكە كراوەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بزانن ژنی كورد لە كوێوە دەستی بەخەبات كردووە و لە ئێستا لە چ قۆناغێكدایە. لەسەردانێكی مەیدانیدا تۆری میدیای تەوار بەشەكانی ئەم ناوەندە بەسەر دەكاتەوە.
خاتوو هاژەخالید ئەندامی ناوەندی ئەرشیف ولێكۆڵینەوەی پەرتوكخانەی ژنی كورد دەربارەی هەنگاوەكانی سەرەتای دامەزراندنی ناوەندەكە” بیرۆكەی ئەم ناوەندە یەكەمجار لەلایەن شەهید (ناگیهان ئاكارسەل)بەچەند ساڵێك پێش شەهیدوونی پێشنیاركرا و بیرۆكەكەی خستە بەدەستی كۆمەڵێك ژنی ئازادیخواز و هەتا هاتەسەر دروستبوونی ئیشی تێداكرد. بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕیاردرا كە ناوەندەكە بكرێتەوە و شوێنەكەشی سلێمانی بێت، چونكە شارێكی ڕۆشنبیری و فكری هەر چوار بەشی كوردستانە”.
هەروەها خاتوو هاژە وتیشی” ئەم ناوەندە پرۆژەیەكی گەورە و قورسە و داواكاری هەموو ژنانی كوردستان و جیهانە ناوەندەكە پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان ڕێكخراوی یەكێتی ژنانی كوردستان و ئەكادیمیای ژنۆلۆژی یە”.
خاتوو هاژە باسی چۆنێتی وەرگرتنی كتێب و نوسراوەكانی تایبەت بەژنی كورد كردووە باسی لەوەكرد كە بەچەند رێگەیەك ئەو بابەت و كتێبانە وەردەگرن. ئەو ووتی” لە ڕێگەی پەیوەندی بەو شوێنانەوە كە ناوەندوو كتێبخانەن و كتێبیان هەیە و پەیوەندی بەژنەوە هەیە، لە هەمانكاتدا وەكوو پشگیریەك زۆر كەس هەیە كە رۆژانە كتێب دەهێنین و وەریدەگرین. یان هەندێكجار پێویست دەكات كتێب دەكڕین. دەمەوێت ئەوەش بڵێم لێرەدا تەنیا كتێب نیە بەڵكو خۆی لە توێژینەوانەش دەگرێتەوە كە پەیوەندی بەژنەوە هەبێت، یان لە مێژوودا باس نەكراوە لێرەدا كۆیدەكەینەوە ئەگەر دەستنوس بێت یان تۆماری دەنگی و ڤیدیۆی و مێژووی زارەكی ئێمە بتوانین بینوسینەوە”.
دەربارەی پرۆژەكانی ناوەندەكە لە داهاتوودا بۆ نوسەران وتوێژەرانی ژن هاژە دەڵێت” لەڕێگەی چالاكیەكانەوە پیشانی دەدەین چی دەكەین، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی شوێنەكە شوێنێكی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەیە. بۆ نموونە خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەتوانن توێژینەوەی زانستی بكەن لێرە سەرچاوەی گرنگتر وەربگرن، ببێتە سەرچاوەیەكی باش بۆ ئەوكەسانەی دەیانەوێت كە ژنی كورد لە مێژوودا زیاتر بناسن”.
لەلایەكیترەوە خاتوو هاژە باسی لەوەكرد كە هەموو كەسێك كە ئارەزوومەندە بۆ زانین لە مێژووی ژنی كورد دەتوانن كتێب وەربگرن و بیخوێننەوە و دوای ماوەیەكی دیاریكراو بیگەڕێننەوە، هەروەها وتی” بەڵام هەندێك كتێبی دەگمەن هەیە دەتوانن لێرە بیخوێننەوە یان توێژینەوەی لە سەربكەن بۆ ئەو مەبەستە شوێنی تایبەت بە خوێندنەوە دابینكراوە و لە ئێستادا نزیكەی(1500) كتێب بەزمانی كوردی بەردەستە و بەردەوامیش لە زیادبوونە و هەروەها چەندین كتێب بەزمانەكانی عرەبی و ئینگلیزی و توركی و ئەڵمانی و فارسی لێرە هەیە”.
خاتوو هاژە بۆ ژنانی نوسەر و شاعیر و لێكۆڵەران دەڵێت” هەرنوسەرێك بیەوێت كتێبێك بڵاوبكاتەوە یان چالاكی ڕۆشنیری وكۆڕ و كۆبونەوەی هەبێت دەتوانێت لێرە ئەنجامی بدەن و دەمانەوێت ئێرە ببێتە دەرگایەك بۆ ژنە نوسەرەكان بۆ ناساندنی بەرهەمەكانیان و شوێنێك بێت بۆ سەرچاوەی بەرهەمی ژن”.
لەم ناوەندەدا جگە لە كتێب و دەستنوسەكانی تایبەت بەژنان گرنگی بەبەواری هونەر و كلتور و وەرزشیش دەدرێت و ئەو بابەتانەی لێرە دەست دەكەون مەرج نیە تەنیا بەرهەمی نوسەرانی ژن بێت و دەكرێت نوسەرەكەی پیاوبێت و بابەتەكەی تایبێت ژن وەك هاژەخان باسی كرد بابەتی گشتی دانراوە بۆ دەوڵەمەندبوونی ناوەندەكە و سودی هەبێت بۆ توێژەران و خوێنەران. بەڵام كتێبەكان زیاتر پەیوەندی بەژنەوە هەیە.
لە ناوەندەكە ژوورێكی ڕەنگین وكلتوری هەیە كە بۆن و بەرامەی ماڵێكی كوردەواری لێدێت و بە وێنەی ئەو ژنە شاعیر و هونەرمەند و نوسەرە و روناكبیرانەی كە جێگە دەستیان دیارە لەكۆمەڵگەدا و دەور و كاریگەریان هەبووە و بوونەتە بەشێك لە مێژووی ئێمە ژنی كورد.
خاتوو هاژەی زیاتر لەسەر ئەم بەشە كلتوریە قسەی كردوو ووتی” بەشێكی تریش بۆ هەڤاڵ ناگیهان ئاكارسەل تەرخانكراوە وەك جلەكوردیەكانی و هەندێك كەلوپەلی خۆی بۆ زیندوو ڕاگرتنی چونكە ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە دامەزراندنی ئەم كتێبخانە “.
هاژەخان دەڵێت ” ئەم ناوەندە حەقیقەتی ژنە سەرەتا و مێژووی ژنە روناكی و مۆمی ژنە، ئێمە پێویستمان بەپشگیری كردنی یەكترییە، تا ئەم شوێنە ببێت بە مۆركێك كە تایبەت بێت ژن و خۆی بناسێت بۆیە ئەو پشگیریە گرنگە هەمانبێت بۆ یەكتری”.
ناوەندی ئەرشیف وتوێژینەوە و پەرتوكخانەی ژنی رۆژانە لەكاتژمێر(9) بەیانی هەتا (4) ئێوارە كراوەتەوە.
تریفە حەسەن: سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ