Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

وێنه‌كه‌ت بیرم ده‌خاته‌وه‌ كه‌ تۆم نییه‌ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

وێنه‌كه‌ت بیرم ده‌خاته‌وه‌ كه‌ تۆم نییه‌

ژاوێن شاڵی

وێنه‌كه‌ت بیرم ده‌خاته‌وه‌

چه‌ند منت نییه‌،

له‌خۆت لاوازتر

بێڕه‌نگتر

تاڵی سپی نێو پرچی له‌بنه‌ڕه‌تدا خورماییت

دوو هێنده‌ زیاتر

له‌وێنه‌كه‌تدا پێم ده‌ڵێن

مانگێك و عومرێكه‌

منت نییه‌..

وێنه‌كه‌ت له‌ئوتومبێل دامده‌گرێت

جاده‌ به‌جاده‌ی ئه‌وشاره‌ی

كه‌ هیچ یاده‌وه‌رییه‌كی من و تۆی تیا نییه‌

ئه‌مگێڕێت

كاتژمێر وه‌نه‌وز ئادات و هێشتا یادت به‌ره‌و

پیاسه‌ی تر و

سیگاری تر و

ئه‌ندێشه‌ی تر ده‌ستم ئه‌گرێت

به‌كورتی

ئاگر له‌جه‌سته‌ی شه‌وێك به‌ربووه‌

كه‌ له‌خۆی زیاتر

تۆی ئه‌وێت،

به‌چه‌ند دڵ مه‌گه‌ر خۆشم ویستویت؟؟؟

به‌تینی هه‌زار پێوه‌ هه‌نگاوم ە

لێت ده‌گه‌ڕێت..

وێنه‌كه‌ت ده‌مداته‌ به‌ر تیغی گۆرانی و

زه‌هری شیعر و

سه‌مای مه‌رگی نیوه‌شه‌وانی خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی

بیره‌وه‌ریی و

ده‌ستبه‌تاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵه‌كان

وێنه‌كه‌ت به‌سه‌ر خۆمدا به‌تووندی

وه‌رم ده‌گێڕێت، ده‌رگا به‌سه‌ر خه‌مۆكی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌كاته‌وه‌

كه‌ ٣٥ مانگه‌، به‌ ٣٥ هه‌زار ماسكی جیاوازه‌وه‌، ره‌نگیان ده‌كه‌م

به‌ڵام وێنه‌كه‌ت له‌به‌رده‌م خۆمدا رامده‌گرێت

به‌ڵا شینه‌كه‌ له‌سه‌ر شانم ده‌نیشێت‌،

بۆ هاتم؟ له‌م دوورترین قاڕه‌ی زه‌مینه‌

چی باڵی كردم،

رۆیشتن له‌كاتێكدا فه‌زیله‌ت بوو

نیشتیمان چما خۆی لێ بێبه‌ری كردم؟؟؟

به‌كامی دڵ وێنه‌كه‌ت له‌خۆم و

رۆژگار و

دونیام داده‌بڕێت و

به‌قامچی هه‌رچی ئازاره‌، دڵم ده‌كوتێت

وێنه‌كه‌ت تۆ و زمانم ده‌هێنێته‌وه‌ ناو خۆم،

له‌سه‌ر زارت‌ كه‌ برینه‌ ناوم،

به‌گوێی كه‌ڕی هه‌زاران مایه‌ڵی

ئه‌م رۆژگاره‌ نه‌فره‌تییه‌دا

ئه‌چرپێنم

ئه‌لفی ناوت

وێنه‌كه‌ت ده‌مباته‌وه‌ سه‌ر ده‌ریا

ده‌ریاكه‌ی ئێمه‌،

ماسییه‌كان ده‌مناسنه‌وه‌

قه‌وزه‌كان میهره‌بانانه‌ له‌دامێنم ده‌ئاڵێن

لم له‌خۆیدا پاڵم ده‌خات

نه‌وره‌سه‌كان بیرم ده‌خه‌نه‌وه‌، به‌ ره‌نگی سپییه‌وه‌ چه‌ند پیاویت

ته‌نانه‌ت بۆقه‌كان، به‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانمه‌وه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و

چۆله‌كه‌ی نیگه‌رانیی پرچم گۆرانی بۆنخۆشم بۆ

ده‌ڵێت

ئاسمان ته‌نانه‌ت، دڵی خۆی به‌سه‌ر جه‌سه‌تی مندا كردۆته‌وه‌ و

خودا به‌دیار جوانیمه‌وه‌ پێده‌كه‌نێت

شه‌و له‌ عومرم ده‌ئاڵێت و

شه‌ونمێك كه‌ له‌ كازیوه‌ی خه‌ونه‌كانم نابێته‌وه‌

تۆییت

وێنه‌كه‌ت دڵساردانه‌ به‌ناو رۆژگاره‌ دڕاوه‌كانی زه‌مه‌ندا

وردم ده‌كات،

به‌پێی په‌تی به‌ره‌و ماڵ ده‌ستم ده‌گرێت، ماڵ تۆ نیت

كاتژمێر له‌سه‌ر كار ده‌وه‌ستێت و من ده‌زانم به‌و یاده‌وه‌

نۆ كاتژمێری بێ وه‌ستان ده‌توانم ئه‌مڕۆ باشترین كرێكار بم و

بێمه‌وه‌، ده‌سته‌كانم پڕبن له‌ هیچ

وێنه‌كه‌ت بیرم ده‌خاته‌وه‌

كه‌ تۆم نییه‌،

واملێده‌كات كاتژمێر ٤ی هه‌موو عه‌سرێك

چاوه‌ڕێی ده‌نگت بكه‌م

ده‌نگت كه‌ له‌ناو پێخه‌فه‌كه‌مدا

ده‌مكات به‌ دووان

بیرم ده‌خاته‌وه‌ وێنه‌كه‌ت كه‌ تۆم نییه‌

و

پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو بۆشاییه‌، هه‌روا ئاسان نییه‌

وێنه‌كه‌ت هه‌روه‌ها پێم ده‌ڵێت، نیگه‌رانی ئه‌وه‌نده‌یش‌ دڵڕه‌ق نییه‌

بمبینه‌، وه‌ك چیا به‌هێز

وه‌ك خودا ته‌نیا

وه‌ك دایكم دڵشكاو

وه‌ك نیشتیمان فریودراو

وێنه‌كه‌ت دره‌وشانه‌وه‌ی ناو ئاوێنه‌كه‌م لێ ون ده‌كات

كه‌ تۆییت، ئه‌وكاتانه‌ی

كه‌ ئێمه‌ بووین

وێنه‌كه‌م ده‌توانێت چیرۆكی هه‌زاره‌ها گومانت لا دروست بكات و

ماندووم من له‌ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و رۆحانه‌ی

له‌ بنه‌ڕه‌تدا ته‌رم بوون

ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه‌ وێنه‌كه‌ت پێم ده‌ڵێ

ژیان هه‌ر ئه‌م رۆژانه‌ بوو، كه‌ له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ نه‌بووین و

پێكه‌وه‌بوین

به‌ڵام

جاده‌كان

سیگار و

پیاسه‌ و

رێ و

ده‌ریا و

ماسی و

بۆق و

قه‌وزه‌ و

شه‌و و

گۆرانییه‌كان

له‌ چاوی وێنه‌كه‌تدا پێم ده‌ڵێن

چه‌ند منت نییه‌ و

جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵا شیرینه‌ له‌لات

هه‌روا ئاسان نییه‌.

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ