لە نێو بارەگای لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی فكری رێكخرا و باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان كرا.
لە چوارچێوەی كارە رووناكبیری و رۆشنبیریەكانیاندا لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەكادرانی لقەكە كۆڕێكی فكرییان بۆ خاتوو (سەعادەت رۆستم) پسپۆڕی یاسا و رامیاری رێكخست لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندی هەرێمی كوردستان و توركیا لە رووی بەرژەوەندی ئابوری و ستراتیجی) لەو كۆرەدا سەعادەت خان باسی لە هۆكاری هەڵبژاردنی بابەتەكەی كردوو باسی لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندیەكانی توركیا كرد، هەروەها ئاماژەی بەكاریگەری دۆخەكەكرد لەسەر ژنان لە رووبەرووبوونەوەی ئەوەی كە ئێستا دەگوزەرێت.
نیان هۆشیار كارگێری كۆمیتەی دارەتوو بەشداربووی كۆرەكە ووتی” ئەم جۆرە كۆرانە و بەتایبەت ئەم بابەتانەی رۆژ سوودی زۆرە بۆ ئێمە، چونكە ئێمە لە واقیعێكدا دەژین كە سیاسەت و حزبەكان ژیان و كۆمەڵگە ئاراستە دەكەن و خوێندنەوە بۆ واقیعەكە لە رووی یاساییەوە پێویستە، بەتایبەت توركیای دراوسێ كە هیچ كاتێك باشی كوردی نەویستووە و لە هەوڵی بە تورككردنی گەلەكەمان نەوەستاوە، ئێمەی ژنانیش لە هەموو دۆخەكاندا پشكێكی زۆری ئاگرەكەمان بەركەوتووە لەئێستاشدا زۆرێك لە نەهامەتیەكان رووبەرووی ئێمە بۆتەوە”.
درەوشان : هەولێر
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای