ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنێك دەبێتە سەرۆكی تۆڕی كەناڵەكانی DMC

كۆمپانیای یەكگرتوو بۆ خزمەتگوزاری میدیایی لەوڵاتی میسر، ژنێك بۆ پۆستی سەرۆكی تۆڕی كەناڵەكانی (DMC) دادەنێت.
ئەو كۆمپانیایە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: میدیاكار ریهام ئەلسەهلی بۆ سەرۆكی كەناڵەكانی (DMC) داناوە، كە ئەوەش بۆ یەكەمجارە ژنێك دەبێتە سەرۆكی ئەو تۆڕە.
ریهام بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەكۆلێژی راگەیاندنی زانكۆی ئەمریكی لەقاهیرە ‌و ماجستێری لە زانستە سیاسییەكان هەیە‌و لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەكانەوە بەتایبەت لەساڵی 1993 ەوە لەبواری راگەیاندندا كار دەكات.
سەرەتا لەكەناڵی (نیل)ی ناوخۆیی كاریكردووە ‌و دواتر چووەتە كەناڵی ئاسمانی میسری‌و چەندین بەرنامەی هەمەڕەنگی پێشكەشكردووە.
ئەندامی لیژنەی داوەری بەرنامەی (الدوم) بووە كە بەرنامەیەكی پێشبركێی پێشكەشكاری تەلەفیزیۆنی بووە، پێشكەشكاری بەرنامەی (حدیپ اڵاخبار)ی كەناڵی ئێكسترا نیوز‌و بەرنامەی (90 دەقیقەی) كەناڵی میحوەر‌و چەندین بەرنامەی تر بووە.
ریهام لەلێدوانێكدا دوای ئەوەی كە دەستنیشان دەكرێ‌ بۆ ئەو پۆستە دەڵێت: “هەرگیز پێشبینی ئەو پۆستەم نەدەكرد”.
دەشڵێت: “ئێستا لێپرسراوێتییەكی گەورەم لەسەرشانە‌و كارەكەم ئاسان نییە”.
ریهام سوپاسی ئەو كۆمپانیایەش دەكات كە متمانەیان پێكردوە‌و ئەو پۆستەیان پێبەخشیوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ