ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنانی چالاكوانی هەولێر خۆیان ئامادەكەن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن

لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان لە نێو بارەگای لق سیمنارێك بۆ كاردانی لق و هەڵسوراوەكانی یەكێتی ژنان رێكدەخەن.
لە ژێر ناونیشانی (سەركردایەتی ژن و خۆ ئامادەكردن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن) بۆ چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان خاتوو (سەمیرە عبدالمتلیب) رێكخست كە تێیدا ژمارەك لە كاردانی یەكێتی ژنان و چالاكوانانی بواری مافەكانی ژنان بەشداربوون.
لەم بارەیەوە (قەشەنگ محمد) ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان بۆ تۆری میدیای تەوار ووتی” هەبوونی ئەم جۆرە چالاكی و سمینارانە لەو بارودۆخە سیاسی و ناجیگیرەی ئێستای كوردستان زۆر پێویستە. چونكە زەروریەتی بەشداری ژنان و كچانیش هەیە لەم دۆخەدا و پێویستە ڕۆڵیان هەبێت و ئامادە بكرێن و شان بە شانی پیاوان هەوڵی بەرە و پێشچونی كۆمەڵگەكەمان بدەن.
درەوشان: هەولێر

هاوشێوە

ڤیدیۆ