لە پارێزگای هەڵەبجە دوو خوشك دەست بۆكارێكی جیاواز دەبەن، ئەوان دیزاینی جلوبەرگ و جانتا بە چنینی ئەتەمینی مەكینەی كۆمپیوتەری دەكەن و بیرۆكەی كارەكە لە دایكیانەوە وەردەگرن و دەبنە خاوەن كاری خۆیان.
رەیان و چاوان هیدایەت، دانیشتوی ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەن، رەیان تەمەنی ٢٢ ساڵە و دەرچوی بەشی زمانی ئینگلیزیە، چاوانیش تەمەنی ٢١ ساڵە و دەرچووی كۆلێجی دەرمانسازیە، ماوەی چەند مانگێكە دەستیانكردوە بە كاری دیزاینكردن و چنینی جلوبەرگ و جانتا. بە چنینی ئەتەمینی مەكینەی كۆمپیوتەری.
لەبەسركردنەوەیەكدا رەیان بۆ تۆری میدیای تەوار ووتی” بیرۆكەی كارەكەمان لە دایكمانەوە وەرگرتوە، چونكە ئەو ماوەیەكی زۆرە كاری لێدانی نەخشی مەكینەی كۆمپیوتەری لە جلی ماڵەوە و جلی كوردی دەكات، بۆیە ئێمەش بیرۆكەی ئەوەمان بۆ هات ئەم نەخشانە بگوازینەوە بۆ سەر جلی دەرەوە و جانتا، چونكە ئەم ئیشە لە كوردستاندا نیە و دەشێ ببێتە هەنگاوێكی گرنگ لە بواری دیزایندا.
ئامانجیان لە كارەكە هەبونی براندێكی نێوخۆییە كە سەرجەم كارەكانی لە نێوخۆی كوردستان ئەنجامبدرێت، ئیستا لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە كارەكانیان ئەنجامدەدەن و هەندێكجاریش لە پێناو ناساندنی براندەكەیان بەشداری پێشەنگاكان دەكەن.
سەبارەت بەوەی كە كێ هاوكاریان بووە لەم پرۆژەیەدا رەیان هیدایەت ووتی” تەنها خێزانەكەمان پاڵپشتمان بوون، تەنانەت هیچ رێكخراوێك و لایەنێكیش هاوكاریان نەكردووین، بەشداری هیچ كۆرسێكیشمان نەكردووە، تەنها بە ئەزمون و تاقیكردنەوە فێربوین”. هەروەها وتیشی” چاومان لەوەیە لە داهاتودا بتوانین شوێنێكی گەورەتر بكەینەوە و بەرهەمەكانمان بەتەواوی وەك براندێكی نێوخۆیی بناسێنین و لەو رێگەیەوە هەلیكار بۆ گەنجان بڕەخسێنین.
لە ئێستادا هاوشێوەی چاوان و رەیان چەندین ژن و كچیتر هەن لە شاری هەڵەبجە هاتونەتە نێو بازاڕی كارەوە و كاری سەربەخۆكاری خۆیان دەكەن.
میهری: هەڵەبجە
وەرزش بووەتە خولیا و حەزی هەموو ئەندامانی خێزانێکی سلێمانی
ژیانەوە: شەونم محەمەد، شاناو تاڵیب هەریەك لە یارییەكانی گۆڕەپانو مەیدانو