ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری مانەوەی مرۆڤە

پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری مانەوەی مرۆڤە
ڕۆژێک خوێندکارێکی مارگرێت مید پسپۆڕی زانستی ئەنترۆ پۆلۆجیا لێی دەپرسێ ( بەلای تۆوە لەمێژوی مرۆ ڤایەتیدا کامە ئاماژە بە یەکەم ئاماژە دەزانیت لەمێژویی حەزارەتی مرۆ ڤایەتیدا ؟
خوێندکارەکانی چاوەڕێی ئەوەبون کەباس لەتابلۆیەک یان کەرەسەکانی ڕاوو شکار یان ئەو قاپو قاجاخانە بکات کەمرۆڤی سەرەتایی دروستیان کردوە ولە شوێنەوارە کۆنەکاندا دۆزراونەتەوە . بەڵام وەڵامەکەی مارگرێت زۆر جیاوازبو ئەو وتی گرنگترین دەسپێشخەریەکانی مرۆڤ بۆ حەزارەت شوێنەواری ئەو ئێسقانەشکاوەی کەسێکە کەڕانی شکاوە و دوای شکانکەی گیراوەتەوەو چاک بوەتەوەو بەردەوام بوە لە ژیان ئەمە نیشانەی بەکار هێنانی عەقڵی مرۆڤە بۆ بەردوامی و هاوکاری یەکتریە، ئەگەر سەرنجی کۆمەڵی ئاژەڵ بدەین ئەو جیاوازیمان بۆ دەر دەکەوێ لەبەر ئەوەی ئاژەڵ کەپەلێکی دەشکێ ئیتر ناتوانێ بژیو خواردن پەیداکا بۆیە زوبەزو لەناو ئەچێت . بەڵام مرۆڤ هاوکاری یەک ئەکەن ،گرتنەوەی ئەوشکاویە لە ئێسقانی ئەو مرۆڤەدا مرۆڤێکیتر ئەنجامی داوە و ئەمە ئەوە ئەگەێنێ کەمرۆڤەکان هاوکاری یەکتر بون بۆ بەردەوامی ژیان . کەواتە گرنگترین حەزارەت هاوکاری مرۆڤەکانە بۆ یەکتری و ژیانی کۆمەڵایەتیە .
مارگرێت مید زانایەکی کۆمەڵناسیو شوێنەوار ناس ئەمریکاییە لە ساڵی ١٩٠٤لە فێلادلیفیا لە دایکبوە و ژمارەیەکی زۆر کتێبی زانستی کۆمەڵناسی نوسیوە کە هەموی سەرچاوەی زانستی ئەنترۆ پۆڵۆجی گرنگن
لە عەرەبیەوە بە سوپاسەوە وەرکیراوە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ