Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لقی سلێمانی كۆڕێكی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە تای خوێبەربوون رێكدەخات – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لقی سلێمانی كۆڕێكی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە تای خوێبەربوون رێكدەخات

لەچوارچێوەی پرۆژە تەندروستیەكاندا بەشی تەندروستی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان لە هۆڵی ناوەندی تەلاری تەوار كۆڕێكی هۆشیاری تەندروستیان بۆ ژمارەیەك لەكادرانی رێكخراوەكە رێكخست.
ئەمرۆ بەئامادەبوونی بەشێك لە كادرانی لقی سلێمانی یەكێتی ژنان كۆڕێك لە ژێر ناونیشانی پەتای خوێنبەربوون هۆكار و خۆپارێزی لەو پەتایە بۆ خاتوو(بەیان ) بەرێوبەری سەنتەری راوێژكاری نەخوشخانەی عەلی كەمال رێكخست.
خاتوو بەیان باسی لەوەكرد كە تای خوێن بەربوون نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە كە لە ئاژەڵەوە ئەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و لە كەسی توشبووە ئەگوازرێتەوە بۆ كەسی بەرامبەر. ئەویش لە رێگەی پیسایەوە یاخود لە رێگەی لیكەوە یان لەرێگەی سەحب كردنی خوێنەوە.
هەروەها لە بارەی دڵنیابوون لە گۆشتی تەندروست كاتێك لەلای قەسابە گۆشت دەكڕن خاتوو بەیان ووتی” ئەگەر رەنگی گۆشتەكە زەردبوو یان شین بوە و بۆنێكی ناخۆشی هەبوو ئەوە گۆشتێكی ناتەندروستە”. هەروەها چەندین رێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان بۆ ئامادەبووان باسكرا.
ندی حەمە رووف/ سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ