Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
لقی كەركوك پیشانگەیەكی كاری دەستی بۆ ژنان دەكاتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لقی كەركوك پیشانگەیەكی كاری دەستی بۆ ژنان دەكاتەوە

لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان كۆتایی بە خولێكی دوومان هێنا و پیشانگەیەكی كاری دەستی بۆ ژنانی راهێنراو كردەوە و بڕوانامەی بەشداریكردنیان بەخشیە ئامادەبوان.
لە چوارچێوەی پرۆژە و كارەكانیاندا لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان خولێكی فێربوونی دروومانیان بۆ ژمارەیەك فێرخواز كردەوە كە خوازیاران ببنە خاوەنی كاری تایبەتی خۆیان و دابینكردنی پێداویستیەكانی ژیانیان و لە كۆتایی خولەكەشدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك خەڵكی كەركوك پیشانگەیەكی تایبەتی كاری دەسترەنگینیان بۆ بەشداربووانی خولەكە كردەوە.
خاتوو دیمەن بەرزنجی لێپرسراوی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان بەتۆری میدیای تەواری ڕاگەیاندن “ئامانجی سەرەكیمان لەكردنەوەی ئەم خولانە بارودۆخی كركوك و ناوچە دابڕاوەكانی كوردستانە كە تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە ڕووی كاروچالاكی و هاتنەدەرەوەی ژنان، چونكە لە دوای شەڕی داعشەوە گۆڕانكاری بەسەر ئەو شوێنانەدا هاتوو ژنان نەیاندەتوانی بەئازادانە بێنە دەرەوە، لە ترسی توندوتیژی و ئازاردان و داعش بۆ ئەوەی نەبنە قوربانی چونكە لە هەرشەڕ وكێشە و ناكۆكیەك ژنان قوربانین، بۆیە ئێمەش دەتوانین بڵێن بەخۆشحاڵیەوە لە ساڵی پارەوە بە گڕوتینێكی زۆر فراوانەوە بچینە ناوخەڵكەوە و ژنان بهێنیە دەرەوە و لە ڕێگەی خول وكۆر ِو سیمینار و چالاكی ڕۆشنیرییەوە پێیان بڵێن كە یەكێتی ژنان هەیە كار بۆ ئێوە دەكات لە پێناو ماف و ژیانی ژناندا”.
هەروەها خاتوو دیمەن وتیشی” بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكەینەوە بەكردنەوەی خولی نوێ‌ بۆ ژنانی ناوچەكە. وەكوو یەكێتی ژنان توانیمانە شوێنی ڕاهێنانیان و پێداویستی كورسی و مێز و مەكینەی دوورمان و هەموو پێداویستەكانیان بۆ دابینكراوە تەنانەت كارەبا لە كركوك گەورەترین كێشەیە، بەڵام خۆشبەختانە كارەبا و فێنكەرەش ئامادەكراوە.
تریفە حسن: سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ