Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
كێڵگەی كوردستان، هەفتە بازاڕێك بۆ كۆكردنەوەی ژنانی خاوەنكار – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كێڵگەی كوردستان، هەفتە بازاڕێك بۆ كۆكردنەوەی ژنانی خاوەنكار

‎كێڵگەی كوردستان، هەفتە بازاڕێكە لە پارێزگای هەڵەبجە و چەندین بەروبوومی خۆماڵی لە خۆدەگرێت و كاری دەستی ژنان و شیرینی و بەرهەمەكانی هەویرەمەنی تێدا نمایشدەكرێت.
نەفیە قادر لە ئێستادا خەریكی دروستكردنی خواردن و كەلانە و نانە. هەفتانە میوانێكی تایبەتی هەیە و وەك خۆی باسی دەكات هەفتانە هاوڵاتیان بەتایبەت سەردانی ئەكەن بۆ خواردنی نان و بەرهەمەكانی.
شەهێن عەبدولڕەحمان، لە هەورامانەوە یەكێكە لە بەشداربووانی هەفتەبازارەكە و شەهێن كاری دەستی و شیرینییەكانی كە خۆی دروستیكردوون و بەشێكیشی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هێناوە و نمایشكردووە، دەڵێت” بۆ دووەم ساڵە بەشداری لە هەفتە بازاڕەكەدا دەكەم و لەو بەرهەمانەی كە دروستیدەكەم شیرینییەكان و كاری دەستی خۆمە”.
هاوڵاتیان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان و خوارووی عێراقەوە سەردانی هەفتە بازاڕی كێڵگەی كوردستانیان كردووە، سارا سادق، كە لە وڵاتی سویدەوە گەڕاوەتەوە بۆ باشوری كوردستان و سەردانی هەفتە بازاڕەكەی كردووە، ئەو ووتی” یەكەمجارە سەردانی هەفتە بازاڕەكە دەكەم، تازەیی بەرهەمەكان و سروشتی بوونیان وات لێدەكات بەرهەمەكان زیاتر بكڕیت و دووربین لە كاڵای دەرەكی”. لەلایەكیترەوە خاتوو تریفە عەبدول هاوڵاتییەكە و سەردانی هەفتە بازاڕی كێڵگەی كوردستانی كردووە، باس لەوە دەكات تا چەندە كاتی هەبێت سەردانی هەفتە بازاڕەكە دەكات و پێی باشە هەموو ڕۆژەكانی هەفتە بازاڕەكە كراوەبێت، دەشڵێت” بەروبوومی خۆماڵی دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتیان و سودی لێدەبینین”.
لە هەفتە بازاڕی كێڵگەی كوردستان لە هەڵەبجە سەرجەم بەروبوومەكان خۆت بە تازەیی دەتوانیت لێی بكەیتەوە و دڵنیابیت لە دڵنیایی و جۆری بەروبوومەكە، هەفتانەش ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی بە ڕووی هاوڵاتیاندا كراوەیە و سەرچاوەیەكی باشە بۆ ژنانی خاوەن كاری ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان.
میهری : هەڵەبجەپ

هاوشێوە

ڤیدیۆ