ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆ رێكخستنەوەی كارەكانیان لقی شارەزوور كۆبوونەوەیەكی فراوان رێكدەخەن

بەمەبەستی رێكخستنەوەی كاروباری لقی شارەزوور بەسەرپەرشتی خاتوو گوڵزار نەقشبەندی سەرپەرشتیاری لقەكان و خاتوو منیرە ئەبوبكر سەرپەرشتیاری بەشی ئامار لقی شارەزووری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆبوونەویەكی فراوانی رێكخست. ‌
‎‌لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەكێشەكان و رێكخستنی كاروباری لق و كۆمیتەكان كرا لەگەڵ هەلومەرجی ئێستادا. لەلایەن ئەندامانی لق و لێپرسراوی كۆمیتەكان و ئەندامانی سكرتاریەتەوە گفتوگۆ كرا و چەندین پێشنیار و سەرنج دەربارەی كارەكان خرایە روو. بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی كار و چالاكی لق و كۆمیتەكان ئەم كۆبوونە و سەردانانە لەلایەن سكرتاریەتی یەكێتی ژنانەوە بەردەوامی دەبێت.
میهری: هەڵەبجە

هاوشێوە

ڤیدیۆ