ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كۆمیتەی ژنانی كفری بۆ پاراستنی مناڵان كۆڕێكی هۆشیاری خۆپاراستن رێكدەخات

لە چوارچێوەی پرۆژە رۆشنبیریەكانیاندا و بەمەبەستی پاراستنی مناڵانی ناوچەكە كۆمیتەی كفری یەكێتی ژنانی كوردستان كۆڕێكی هۆشیاری خۆپاراستنی بۆ ژمارەیەك لە مناڵانی كفری رێكخست.
بەمەبەستی پاراستنی مناڵان لەمەترسی ئاسەوارەكانی دوای جەنگ لە ناوەندی وەرزش و لاوانی كفری كۆڕێكی هۆشیاری بۆ خاتوو (سارا حسین) ئەندامی كۆمیتەی كفری رێكخرا بۆ هۆشیاركردنەوەی مناڵان لە دەستكاری مین و تەقەمەنی و پاشماوەكانی جەنگ.
لەم بارەیەوە خاتوو سارا حسین بە تۆری میدیای تەواری راگەیاند ” هەبونی ئەم جۆرە چالاكی وسمینارانە بۆ مناڵان زۆر گرنگە و خۆشبەختانە ژمارەیەكی زۆر لە كچان وكوڕان بەژدارییان كردووە، وە تەواوی مناڵەكان پرسیار و سەرنج و تێبینیان هەبوو ئەمەش دڵخۆشیەكی زۆربوو بۆ ئێمە بۆ خانەوادەكانیان كە مناڵەكان رادەی هۆشیارین باشە ئێمە وەكوو یەكێتی ژنانی كوردستان پەروەردەكردنی مناڵان بەئەركی خۆمان دەزانین بۆ ئایندەیەكی باشتر”.
هاوژین شكور: كەلار

هاوشێوە

ڤیدیۆ