كچه دەرچوویەکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی گەنجترین توێژەری لەسەر ئاستی عێراق بەدەستدەهێنێت.
لەشەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە لە زانکۆی سلێمانی بەرێوەچوو، کچە دەرچوویەكی زانكۆی هەڵەبجە بەگەنجترین توێژەی لەسەر ئاستی عێراق دیاری كرا. سیمپۆزیەمەكە، لەلایەن رێکخراوی کەیساین بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و مایۆرکا سیتی بەرێوەدەچێت، كە ئەمرۆ پێنجشەممە ١٧/٨/٢٠٢٣ دەستی بەچالاكییەكانی كرد.
لەمیانەی مەراسیمی دەستپێكی سیمپۆزیەمەكە، دێنی عەدنان محەمەد کە دەرچووی بەشی فیزیایە، لە کۆلێجی زانستی زانکۆی هەڵەبجە وەک گەنجترین توێژەر لەسەر ئاستی عراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دیاریکرا.
دێنێ عەدنان بە بەشداریکردنی بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (An Improved Bracketing Method for Numerical Solution of Nonlinear Equations Based on Ridders Method) بەسەرپەرشتی مامۆستا باوەڕ محەمەد فەرج لە ساڵی ٢٠٢٢ بووە براوەی خەڵاتەکە.
میهری :هەڵەبجە
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای