چرا قەیسەر یەکەم کچە خوێندکاری هەڵەبجەیە کە بۆ ساڵی ۲‌۰۲۳ بەشداری لە پڕۆگرامی ئایڵپ دەکات لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. پڕۆگرامی ئاڵوگۆری گه‌نجانی سه‌ركرده له عێراق ناسراو بە (IYLEP)، له لایه‌ن وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت و ساڵانە گروپێک لە خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی و بەکالۆریۆس بانگهێشتی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دەکرێن و سەردانی چەند زانکۆ و فەرمانگەی گرنگی ئەو ووڵاتە دەکەن، بە مەبەستی دروستکردنی کادرێکی سەرکردەی داهاتووی عێراقی بۆ لێکتێگەیشتن و ئاشتی جیهانی، هەروەها ئاڵوگۆڕ و وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە پەروەردە و کلتور و کاری خۆبەخشی.
لە پارێزگای هەڵەبجە تاکە خوێدکارێک کە توانی بەشداری لە پڕۆگرامی (ئایلپ)ی ساڵی ٢٠٢٣ بکات ( چرا قیسه‌ر رحمان ) بوو. چرا لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنیشێت و قوتابی (US Halabja Girls’ College).
له ئێستادا خوێندكاری قۆناغی ده‌یه‌مه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی باوكی چرا به تۆڕی میدیای تەواریدا پرۆگرامه‌كه ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت و هیواخوازه بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خوێندکاری زیاتر لە پارێزگای هەڵەبجە بەشداری لە پڕۆگرامی (ئایلپ) دا بکەن.
میهری :هەڵەبجە
