درەوشان :هەولێر
لەچوارچێوەی چالاکیە ڕۆشنبیریەکانیاندا لقی هەولێری یەکێتی ژنانی کوردستان بەهاوبەشی ڕێکخراوی (پاوی میللی) سیمینارێکیان لەژێر ناونیشانی کاریگەری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە ڕوی چاکی و خراپی و پەیوەندیان بە تاکەوە ڕێکخست.
لە و سیمینارەدا کە ژمارەیەک لە کادرانی یەکێتی ژنان و ژنانی چالاکی هەولێر ئامادەی بوون باسیان لە کاریگەرییەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کرد.
لەم بارەیەوە خاتوو لیلی سلێمان بە سایتی تەواری راگەیاند: کە لە بەرنامەیاندایە بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی پاو ھەفتەی دووجار بەردەوامی بەم جۆرە سیمینارانە بدەن بەمەبەستی پێگەیاندنی تاکێکی هۆشیار.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای