ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ژنە کوردێک سەرپەرشتی گەشتێکی ئاسمانی دەکات

ئێوارەی ڕۆژی شەممە کەشتی دراگۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ملیاردێری بەنێوبانگی ئەمریکی ئیلیۆن مەسک بە گەشتێکی ھاوبەش لەگەڵ ناسادا و بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت چوە بۆشایی ئاسمان و سەرپەرشتیاری گەشتەکەش کچە کوردێکی ڕۆژھەڵاتی بوو .
بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی نیشتیمانی ناسراو بەناسا کەشتیەکە چوار کەشتیوان و لێکۆڵەری ھەڵگرتوە کە سەرپەرشتیارەکە یاسمین موقبلیە .
یاسمین زیاتر لە بیست و یەک ساڵە فڕۆکەوانی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئەمریکیە و شەش ساڵیشە کارمەندی سەرەکی کۆمپانیای سپەیس ئێکسە وە خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەر لەسەر بۆشایی ئاسمانە و هەروەها لەسەر ڕاسپاردەی ناسا بۆ ئەم گەشتە ھەڵبژێردراوە بە سەرپەرشتیار .
یاسمین موقبلی لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٣ ەو ، خەڵکی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە منداڵیەوە لە ئەڵمانیا و دواتر ئەمریکا دەژی و ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و جاوەنی دوو کچە .

هاوشێوە

ڤیدیۆ