خانمە چالاكوانی كوردی شاری كەركوكە، كە خاوەنی چەن خەڵاتێكی نێودەوڵەتییە. ئێستا وەك تاكە ژن لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێڕاق، كاندیدكراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی جیهانیی هیومانیزم.
خاتوو ئاسیا زەنگین یەكێكی لەو ژنە چالاكوانانەی كە ساڵی 2020 بووە بەخاوەنی مەدالیای ئاشتی نێودەوڵەتی وەك خۆشی دەڵێت” ساڵانێكی زۆرە بە خۆبەخشی هاوكاری توشبوانی شێرپەنجە و منداڵی بێشەرپەرشت و هەژارەكان دەكەم، ئەوانەی پێویستیان بە هاوكاری بووە، من بە خۆبەشی هاوكاریمكردوون. ئەمساڵیش بەهۆی كارە خۆبەخشەكانمەوە هەڵبژێردراوم بۆ خەڵاتێكی جیهانی ئەگەر خەڵاتەكە بەرمەوە پارەیەكی باشم پێ ئەدرێت، بۆ ئەوەی پرۆژەیەكی دروستبكەم كە خزمەت بە مرۆڤایاتی بكات هاوكات نازناوی مرۆڤدۆستی جیهانیم پێ ئەدەن”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای