درەوشان: هەولێر
لەچوارچێوەی پرۆژەی رێكخستنەوەی كاروباری رێكخراوەیی و لق و كۆمیتەكاندا ئەمرۆ لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوان رێكخرا.
ئەمڕۆ لە نێو بارەگای لقی هەولێری یەكێتی ژنانی كوردستان بەسەرپەرشتی خاتوو گوڵزار تایب سەرپەرشتیاری لقەكان و خاتوو منیرە ئەبوبكر لێپرسراوی بەشی ئامار و بەئامادەبوونی ئەندامانی لقی هەولێر و لێپرسراوی كۆمیتەكانی هەولێر و دەوروبەری كۆبوونەوەیەكی فراوان رێكخرا و تێدا باس لە چۆنێتی كاركردنی لق و كۆمیتەكان و رێكخستنەوەی ئامار و پەیوەندیەكان كرا. لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین سەرنج و پێشنیار خرایە روو بەمەبەستی رێكخستنی كاروباری لقی هەولێر و كۆمیتەكانی ئەو سنورە.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای