هاوژین شكور: كەلار
ئەسما، ژنێكی تەمەنی ٣٠ ساڵە و دانیشتووی شاری كەلارە. خوێندنی ئامادەیی تەواو كردووە و ماوەی 12 ساڵە لە وەزارەتی ناوخۆ كارمەندی پۆلیسە و لە ساڵی 2013وە یاری وەرزشی لەشجوانی دەكات.
یاری لەشجوانی بە نزیكەی ٪۷٠ خۆراك پێكی دەهێنێت و فەلسەفەی یاریكردن بریتیە لە گۆڕینی ئەو خواردنەی كە ڕۆژانە دەخورێت بۆ ماسولكە بە یارمەتی یاری. ئەمەش پێویستی بە لێزانینێكی زۆر هەیە و ئەوخواردنەی كە دەی خۆیت گرنگە كە چیبێت.
لە دیدارێكی تایبەتی سایتی تەواردا ژنە ڕاهێنەر (ئاسما یوسف) باسی لە یاری لەشجوانی و كارەكەی خۆی كرد وەك راهێنەرێك ئەو ووتی” هەڵبژاردنی یاری وەرزشی لەشجوانی جگە لەوەی حەز و خولیایەك بوو كەهەمبوو سەرەتا وەكوو هەر كەسێكی ئاسایی بۆ ماوەی دووساڵ سەردانی هۆڵەكانی لەشجوانیم كرد، هەستێكی وام لادروستبوو زیاتر گرنگی پێبدەم و زیاتر خۆم ماندوو كرد بۆ ئەوەی ئەنجامی باشترم هەبێ چونكە وردە وردە خۆم لەو یارییە دۆزییەوە بۆیە گرنگی زیاترم بە وەرزشی لەشجوانیدا و ئێستا گەیشتووم بەوەی كەخۆم ئەمویست”.
خاتوو ئەسما لە ساڵی2017 بەشداری پاڵەوانێتیەكانی كوردستان و عێراقی كردووە و بە ئەنجامێكی زۆر باش گەڕاوتەوە، لە (28) ئەم مانگە كۆتا پاڵەوانێتی لەشجوانی ئەنجامدراوە سەرئاستی پارێزگای سلێمانی و دەرورووبەری پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە. ئەو گلەییی ئەوە دەكات لەدوای ئەو سەركەوتنانەی تا ئێستا ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی لێژنەوەرزشیەكانی گەرمیان وكەلار هیچ گرنگیەكیان پێنەداوە و هەمیشە بێئاگا خۆیان نیشان داوە. وەرزشكار ئەسما وتیشی” ئەوەندەی سلێمانی و دەروبەری و ناوچەكانی خواروی عێراق گرنگی بەسەركەوتنتەكانم ئەدەن كەچی دەڤەری گەرمیان پێی نازانن”.
ئەسما هۆكاری وەلاخستنەكەی دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی كە وەك تیپی یانەی سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتیەكان ئەكات و بەلام بەلایانەوە گرنگ نیە كە وەرزشەكەی بۆ كەلار و گەرمیانە هەربۆیە ووتی” زیاد لە 12ساڵە لە شاری كەلار ڕاهێنەرم و دەیان یاریزانم پێگەیاندووە و ئێستا خاوەنی هۆڵی تایبەت بەخۆیانن. بەڵام من هۆڵێكی تایبەت بەخۆمم نیە”.
خاتوو ئەسما” خەون بەوەوە ئەبینێت بەشداری یارییە جیهانیەكان بكات و هەموو ئەو سەركەوتنانەی جیهان ببینێت و باسیشی لە چۆنێتی یاریەكان كردوو ووتی”بەرزكردنەوەی قورسایی بەپێی بەرنامە دانراوە بۆ ئەو ژنانەی ڕۆژانە سەردانی هۆڵ دەكەن، بەڵام ئێمە لە حاڵەتی هەڵگرتنی قورساییدا زەختێكی زۆر دەكەوێتە سەرجەستە و مێشكمان زۆرجار لەكاتی ڕاهێنان بوراومەتەوە ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن”.
هەروەها بەو پەری سوپاسەوە باسی لە هاوكاری هاوسەرەكەی كردووەووتی” بەهاوكاری سەرەكی هاوسەرەكەم كە پاڵپشتیەكی زۆرباشە بۆم لە هەموو ڕوویەكەوە بەیارمەتی ئەو ڕاگرتنی باڵانسە لە نێوان پیشەكەم كە كارمەندی وەزارەتی ناوخۆم و كارەكەم وەكوو ڕاهێنەرێك”.
ئەسما ئەوەشی ئاشكراكرد كە لە مانگی 9 ئەمساڵ بەشداری پاڵەوانێتییەكی عێراق ئەكات كە 18پارێزگا بەشداری ئەكات بەڵام ئەسما وەك یاریزانێكی عێراقی بەشداری دەكات و ئەمەش بۆ ئەو ئەستەمە وەك خۆی ووتی” لەچەند چاوپێكەوتنێك ئاماژەم پێكردووە و داوام كرد تاكە ڕاهێنەری ژنم لە گەرمیان لەو ئاستە بەرزە بەداخەوە هیچ وەڵامێك نەبوو لەلایەنی بەرپرسەوە. بەڵام دوای بێهیواییم لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت دەڤەری گەرمیان داواكەی عێراقم قبوڵكرد. ئەوەی دڵتەنگم ئەكات ئەوەیە كوردم و وەكوو عەرەبێك ئەبێت یاری بكەم”.
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای